هاتووچۆی هەولێر: لە 33 شوێن کامێرای نوێی تۆمارکردنی تیژڕۆیی دەکەوێتەکار

 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر دەڵێت، لە سبەی چوارشەممەوە کامێراکانی تۆمارکردنی سەرپێچیی تیژڕۆیی جێگیر، کە لە چەند رۆژی رابردوودا دانراون، بە شێوەی تاقیکاری دەکەونەکار.
 
راگەیێندراوەکەی هاتووچۆی هەولێر شەوی سێشەممە بڵاوکراوەتەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، لە کاژێر 12:00ی شەوی 23-08-2024ەوە کامێراکان بە فەرمی سەرپێچی تیژڕۆیی تۆمار دەکەن.
 
ئەو شوێنانەی کامێراکانی تێدا جێگیرکراوە ئەمانەن:
 
- شەقامی عەینکاوە بەرامبەر ئاسیاسێڵ؛ دوو کامێرا لە هەردوو ساید
- شەقامی شۆڕش بەرامبەر بەڕێوەبەرایەتیی کۆمەڵایەتی؛ دوو کامێرا لە هەردوو ساید
- شەقامی 60 مەتری بەرامبەر وەزارەتی ئەوقاف؛ دوو کامێرا لە هەردوو ساید
- شەقامی 60 مەتری بەرامبەر زانیاری تاوەر؛ دوو کامێرا لە هەردوو ساید
- شەقامی مەخموور بەرامبەر کارگەی پێپسی؛ دوو کامێرا لە هەردوو ساید
- شەقامی 100 مەتری نزیک پێشانگەکان؛ دوو کامێرا لە هەردوو ساید
- شەقامی 100 مەتری بەرامبەر بەنزینخانەی ئاکار؛ دوو کامێرا لە هەردوو ساید
- شەقامی 60 مەتری بەرامبەر مۆبیلیاتی ئەتڵەس؛ دوو کامێرا لە هەردوو ساید
- دارەتوو نزیک مزگەوتی رێگەی بەهەشت؛ دوو کامێرا لە هەردوو ساید
- دێگەڵە بەرامبەر هێزی پێشمەرگەی گەرمیان
- شەقامی 100 مەتری کۆمپانیای جیهان
- شەقامی 100 مەتری نەفەقی بەحرکە
- شەقامی 60 مەتری نەفەقی پەرلەمان
- شەقامی 40 مەتری بەرامبەر رۆتانا
- شەقامی 60 مەتری نەفەقی سێتاقان
- رێگەی کۆیە بەرامبەر باب حاڕە
- شەقامی 100 مەتری دارزیافە
- شەقامی کۆیە نەفەقی رزگاری
- شەقامی نەفەقی ئەکرەم مەنتک
- دێگەڵە، بەرامبەر ناحیە
- شەقامی نەفەقی یاریگا
- شەقامی پارکی گوڵان
- شەقڵاوە – سۆرک
- شەقامی بەحرکە
 
هاتووچۆی هەولێر دەڵێت، ئەو شوێنانەی کامێرای تیژڕۆییان تێدا جێگیر کراوە پێشتر کامێرای گەڕۆکیان تێدا بووە.
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، دانانی کامێراکان بۆ پاراستنی گیانی هاونیشتمانیان و کەمکردنەوەی رووداوەکانی هاتووچۆیە.