کوردستان
لیوا دڵشاد وەک بەڕێوەبەری گشتیی گرێبەستەکان دەستبەکاربوو، وێنە: پەیجی فەیسبووکی وەزارەتی پێشمەرگە
رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی پێشمەرگە گۆڕانکاری لە دوو پۆستی باڵای وەزارەتەکە کرد، یەکێکیان بەڕێوەبەری گشتی گرێبەستەکان و ئەوی دیکەیان سەرۆکی دەستەی وردبینییە.
وەزارەتی پێشمەرگە راگەیێندراوێکی لەبارەی ئاڵوگۆڕی چوار بەرپرس لە دوو پۆستدا بڵاوکردەوە، کە بەپێی وەزارەتەکە لە چوارچێوەی گۆڕانکارییە کارگێڕییەکانی نێو دیوان و یەکەکانی وەزارەتەکە دەکرێن.
بەپێی راگەیێندراوەکە رۆژی دووشەممە، 12ـی ئابی 2024، لە دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە، بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەرپرسانی وەزارەتەکە، موقەدەم غازی عومەر زینوەیی بە سەرۆکی دەستەی وردبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری دارایی لە وەزارەتی پێشمەرگە دەستبەکاربوو.
هەروەها پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی گرێبەستەکان ئاڵوگۆڕکرا، لیوا دڵشاد سەعید کەریم بە بەڕێوەبەری گشتیی گرێبەستەکان لە شوێنی لیوا کەمال تالیب سەلام کە بەوەکالەت لەم پۆستدا بوو دەستبەکاربوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ