ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە سلێمانی و هەولێر بە جیا کۆدەبنەوە

13-08-2024
سیروان عەباس
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی بازنەکانی سلێمانی و هەولێر بە جیا کۆدەبنەوە. گوتەبێژی حیزبەکە دەڵێ: بۆ ئامادەکارییە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
 
رۆژی سێشەممە، 13-08-2024، سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە بازنەی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە کۆببنەوە. تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە ئامادەکاری دەبێت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
 
سەعدی پیرە گوتی: "سبەی ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی بازنەی پارێزگای هەولێریش بۆ هەمان مەبەست کۆدەبنەوە."
 
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، 20ـی تشرینی یەکەمی ئەم ساڵی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد.
 
رۆژی 26ـی مانگی رابردوو، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان فەرمانی هەرێمیی ژمارە 222ـی ساڵی 2024 تایبەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی دەرکرد و رۆژی 20-10-2024 بە وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی گشتی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد.
 
18ـی تەممووز تۆمارکردنی ناوی بەربژێرەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی هات. زیاتر لە هەزار بەربژێر خۆیان لە کۆمیسیۆن تۆمارکردووە.
 
دوو هاپەیمانی و 13 حیزب بەشداری لە هەڵبژاردنەکە دەکەن، 19 کەس لە پێکهاتەی کریستیان خۆیان بەربژێر کردووە، لە هەولێر 7 کەس، لە سلێمانی 4 و لە دهۆک 8 کەس. 
 
هەروەها 20 کەسیش لە پێکهاتەی تورکمان خۆیان بەربژێرکردووە کە بەمشێوە دابەشبوون؛ هەولێر 14 کەس و سلێمانی 6 کەس، جگە لەوە 85 کەسیش وەکو سەربەخۆ خۆیان بەربژێر کردووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی قەڵای هەولێر.

توێژینەوەیەک: ژیان لە هەولێر وەکو ئەوە وایە رۆژانە دوو پاکەت جگەرە بکێشیت

سەرۆکی رێکخراوی ئاییندە بۆ پاراستنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، "هەولێر دووەم پیسترین شاری عێراق و یەکەمی هەرێمی کوردستانە و وەکو ئەوە وایە کە رۆژانە هەر تاکێکی شاری هەولێر دوو پاکەت جگەرە بکێشێت".