كۆنسوڵى ئه‌مريكا ماڵئاوايى له‌ سەرۆکی هەرێمی کوردستان ده‌كات

13-08-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نێچيرڤان بارزانى و ئیرڤن هيكس ‏جوونيه‌ر
نێچيرڤان بارزانى و ئیرڤن هيكس ‏جوونيه‌ر
نیشانەکردن نێچیرڤان بارزانی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سه‌رۆكى ‏هه‌رێمى كوردستان، به‌بۆنه‌ى كۆتاييهاتنى ئه‌رك و بۆ ماڵئاواییکردن لێی وه‌ك كۆنسوڵى گشتيى ‏ئه‌مريكا له‌ هه‌رێمى كوردستان، ئەمڕۆ پێشوازى له‌ ئیرڤن هيكس ‏جوونيه‌ر كرد.‏
 
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ‌ ‏كۆنسوڵى گشتيى ئه‌مريكا دووپات كرده‌وه‌ "بۆ ئه‌و ئه‌رك و خزمه‌ته‌ى له‌‏ماوه‌ى كاركردنيدا له‌ هه‌رێمى كوردستان پێشكێشی كردووه‌ بۆ بره‌ودان به‌ ‏په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مريكا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها هيواى سه‌ركه‌وتنى ‏له‌ ئه‌ركى نوێیدا بۆ خواست."‏
 
ئیرڤن هيكس جوونيه‌ر، وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵى بۆ ئه‌و ‏ماوه‌يه‌ى له‌ هه‌رێمى كوردستان كارى كردووه‌، وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە سوپاسی نێچيرڤان ‏بارزانى و لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى كرد، بۆ هاوكارى و ‏پشتگيرييان له ئه‌ركه‌كانى له‌ ماوه‌ى كاركردنيدا، هه‌روه‌ها هيواى سه‌ركه‌وتن و ‏پێشكه‌وتنى بۆ گه‌لى كوردستان خواست.
 
ئێرڤن هیکس لە مانگی ئابی ساڵی رابردوو وەکو کۆنسوڵی نوێی ئەمریکا لە هەولێر دەستبەکاربوو، دوای ئەوەی رۆبەرت پاڵەدینۆ، کۆنسوڵی ئەوکاتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆتایی بە ئەرکەی لە هەرێمی کوردستان هێنا.
 
ئێرڤن هیکس پێشتر راوێژکاری سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا بووە بۆ هێزی ‌هاوبەشیی سەربازی لە ناوچەی قۆچی ئەفریقا کە بنکەکەی لە وڵاتی جیبۆتیە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کامێرایەکی خاڵ بۆ خاڵ لە رێگەی دووکان - سلێمانی. وێنەكە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە: رووداو/ئەرشیڤ

28 کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لەنێوان تاسڵوجە – چەمچەماڵ دەکەونەکار

هاتووچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگەدار دەکاتەوە کە ئەم چوارشەممەیە کاژێر 12:00ی نیوەڕۆ کامێرا جێگیرەکانی تۆمارکردنی تیژڕۆیی لەنێوان تاسڵوجە و چەمچەماڵ، کە خاڵ بۆ خاڵن، دەکەونەکار