گوللـە تۆپێک لە نزیک گوندی گوهەرز کەوتە خوارەوە
رووداو دیجیتاڵ
کاژێر 7:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ بە کاتی هەولێر، گوللـە تۆپێک لە نزیک گوندی گوهەرز لە قەزای ئامێدی کەوتە خوارەوە، بەڵام هیچ زیانێکی نەبوو.
ئێوارەی رۆژی یەکشەممە، 13ـی ئابی 2023، ماجد بەرچی، هاونیشتمانیی ناوچەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "گوللـە تۆپەکە 50 مەتر لە ماڵی هاونیشتمانییان لە گوندی گوهەرز دوور بووە. تۆپەکە بەر چۆڵەوانی کەوتووە و زیانی نەبووە."
ئەو هاونیشتمانییە گوتیشی، "دیار نییە گولـلە تۆپەکە لە چ لایەکەوە ئاراستەکراوە."
گوندی گوھەرز دەکەوێتە ناوچەی نھێلێ لەسنووری ناحیەی دێرەلووک لە پارێزگای دهۆک. دوای ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا لە ناوچەکە، چەند جارێک گولـلەتۆپ لە نزیک ماڵ و موڵکی هاونیشتمانییان کەوتوونەتە خوارەوە و زیانی مادییان پێگەیاندوون.