لە پارێزگای سنە ساڵانە زیاتر لە 40 هەزار تۆن خەیار بەرهەمدێت

14-08-2022
فواد حەقیقی
بێستانێک لە سنووری پارێزگای سنە
بێستانێک لە سنووری پارێزگای سنە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەرهەمی خەیاری ئەمساڵی بێستانەکانی لەیلاخ باش نییە و خاوەن بێستانەکان دەڵێن، بە نرخێکی زۆر هەرزان لێیان دەکڕن و قازانجێکی وا ناکەن. لە پارێزگای سنە ساڵانە زیاتر لە 40 هەزار تۆن خەیار بەرهەمدێت. بەشی زۆری لە دێولان، قوڕوە و کامێرانە. 
 
بەشی زۆری خەیارەکە دەدرێتە کارگە و دەکرێتە خەیارشۆر، بەڵام ئەمساڵ کارگەکان باش وەریناگرن، چونکە بەرهەمی ساڵی رابردوویان هێشتا بۆ نەفرۆشراوە. جووتیاران دەڵێن، ئەگەر لە ناوچەکەی خۆیان کارگە هەبووایە، ناچار نەدەبوون بەرهەمەکەیان بە دەڵاڵەکان بفرۆشنەوە و قازانجی سەرەکی بۆ ئەوان بێت. 
 
خاوەن بێستانەکان لە دەشتی لەیلاخ پیشەیەکی کۆنە. دوای پەتاتە، زۆرترین بەرهەمی هاوینەی ئەو ناوچەیە خەیارە. لێرە دوای دوورینی جۆ و گەنم، زەوییەکان دەکرێنە بێستان و خەیاریان لێ دەچێندرێت. ساڵانی رابردوو ئەو کارە، داهاتی بۆ خەڵک هەبووە، بەڵام ئەمساڵ لە نۆبەرەیەوە دیارە، دۆخەکە باش نییە. 
 
ساڵانە لە پارێزگای سنە نزیکەی دوو هەزار و 500 هێکتار لە زەوییە بەرئاوەکان دەکرێنە خەیار. نزیکەی 90٪ـی لە شارەکانی دێولان، قوڕوە و کامێران دەکرێت. خاوەن بێستانەکان دەڵێن، ئەمساڵ بەرهەمیان باش نییە. وەک پێویست ئاویان نەداون، پەینی کیمیاییان لێنەداوە و نرخی فرۆشتنیشی بەپێی رێژەی هەڵاوسان و گرانی، هەرزانە.
 
لە پارێزگای سنە ساڵانە زیاتر لە 40 هەزار تۆن خەیار بەرهەمدێت. خەیار کۆتایی بەهار یان سەرەتای هاوین دەچێندرێت و لە نێوەڕاستەکانی هاوینەوە پێدەگات. دوای پێگەیشتن، بەشی زۆری رەوانەی کارگەکانی بەرهەمهێنانی خەیارشۆر دەکرێت، ئەمساڵ ئەوانیش باش وەریناگرن.
 
بەرهەمهێنانی کیلۆیەک خەیار، لانیکەم 200 لیتر ئاوی پێویستە، ئەو سەردەمەی ئەو ناوچەیە پڕ ئاو بوو، چاندنی زیانێکی ئەوتۆی نەبوو، بەڵام ئێستا ئاو ساڵ بە ساڵ زیاتر لە کەمی دەدات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی شەقامی تەقسیم لە تورکیا

زۆرترین کۆچی نێوخۆیی لە ئیستەنبووڵ و کەمترین لە ئەردەخان تۆمارکراون

دامەرزاوەی ئاماری تورکیا دەڵێت، لە ساڵی 2023ـدا سێ ملیۆن و 450 هەزار و 953 کەس لە هاووڵاتییانی تورکیا و هاونیشتمانییانی باکووری کوردستان لەنێوان پارێزگاکاندا کۆچیان کردووە.