رووداو دیجیتاڵ
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 13ـی تەممووزی 2024، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا بۆ كۆچى دوايی دايكى، سه‌ره‌خۆشى له د. عادل باخه‌وان سه‌رۆكى ناوه‌ندى فه‌ره‌نسى بۆ توێژينه‌وه له‌سه‌ر عێراق و خانه‌واده‌کەی كرد.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، نێچیرڤان بارزانی "وێڕاى ده‌ربڕينى هاوخه‌مى، هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو بخاته به‌ر به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى و سه‌بوورى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت."
لاى خۆيه‌وه د. عادل باخه‌وان، به ناوى خۆى و خانهوادهكهيانهوه، سوپاس و پێزانينى خۆى به په‌يوه‌ندى و هاوبه‌شيى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له پرسه‌كه‌ياندا ده‌ربڕى.
دەقی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له د. عادل باخه‌وان ده‌كات
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2024/7/13 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو‌ى دايكى، سه‌ره‌خۆشى له به‌ڕێز د. عادل باخه‌وان سه‌رۆكى ناوه‌ندى فه‌ره‌نسى بۆ توێژينه‌وه له‌سه‌ر عێراق و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌يان كرد.
به‌ڕێزيان وێڕاى ده‌ربڕينى هاوخه‌مى، هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو بخاته به‌ر به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى و سه‌بوورى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت. لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز د. عادل باخه‌وان، به ناوى خۆى و خانهوادهكهيانهوه، سوپاس و پێزانينى خۆى به په‌يوه‌ندى و هاوبه‌شيى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له پرسه‌كه‌ياندا ده‌ربڕى.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ