لە خارپێت ژنێکی 114 ساڵ لە کەلاوەیەکدا دەژیت؛ بەخۆی کارەکانی دەکات

13-07-2024
عەبدولسەلام ئاکنجی
ئێمۆش بیچکی تەمەنی 114 ساڵە.
ئێمۆش بیچکی تەمەنی 114 ساڵە.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە خارپێتی باکووری کوردستان ژنێکی تەمەن 114 ساڵ بە تەنیا دەژیت و بەخۆی کارەکانی رۆژانەی رایی دەکات. هەرچەندە خانوویەکی نوێی بۆ دابینکراوە، بەڵام رۆژەکانی لەنێو کەلاوەیەکدا بەڕێدەکات، دەڵێت ناتوانێت شوێنی بیرەوەریی 100 ساڵەی جێبهێڵێت و داوا دەکات لە شوێنی خانووە کۆنەکەی خانووی بۆ دروست بکرێت. 
 
ئێمۆش بیچکی ئەو ژنە کوردە بەساڵاچووەی خارپێتە؛ لە گوندی چەکۆ یاخود دورموشتەپەی ناوچەی مادێنێ دەژیت. لە ناسنامەکەی تەمەنی 104 ساڵە، بەڵام وەکو کەسوکاری باس دەکەن، تەمەنە دروستەکەی 114 ساڵە. 
 
بوومەلەرزەکەی ساڵی 2020 ژیانی دایە ئێمۆشی بەتەواوی گۆڕیوە، خانووەکەشی بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانێکی گەورەی پێگەیشتووە. 
 
لەدوای بوومەلەرزەکە، بەرپرسانی حکومەت خانووێكی نوێیان بە دووریی دوو کیلۆمەتر لە خانووە کۆنەکەی بۆ دروست کردووە، بەڵام لە خانووە نوێیەکەی هەڵناکات و رۆژانە دوو کیلۆمەتر بەپێ دەبڕێت تاوەکو دەچێتەوە سەر خانووە کۆنەکەی، رۆژەکەی لەوێ بەڕێدەکات و ئێوارەکەی بۆ نووستن دەگەڕێتەوە ماڵە نوێیەکەی. 
 
دایە ئێمۆش کە بە تەنیا دەژی، داوا لە خێرخواز و بەرپرسانی حکومەت دەکات خانووێکی نوێی بۆ لە شوێنی خانووە کۆنەکەی دروست بکەن بۆ ئەوەی ئەو تەمەنەی ماویەتی لەوێ بەسەر ببات. 
 
لەو کاتەوەی بوومەلەرزەکەی ساڵی 2020ـی ناوچەی خۆخێی خارپێت روویدا، ژیانی ئێمۆش بیچکی بەتەواوی گۆڕاوە. 
 
لەو بوومەلەرزەیەدا، تەنیا لە گوندی چەکۆ زیان بەر 89 خانوو کەوت و داڕمان. خانووری ئێمۆشیش یەکێک بوو لەو خانووانەی هەڵوەشاوەتەوە؛ تەنیا کەلاوەیەکی بۆ ماوەتەوە و قاپ و قاچاخەکانی لەنێو ژوورێکی تاریکدا هەڵگرتوون. 
 
ئێمۆش بیچکیێ دەڵێت، هەر لەو شوێنە چاوی بە دونیادا هەڵهێناوە و شوێنەکە هێلانەی خۆی و منداڵەکانی بووە. 
 
ئەو ژنە بەساڵاچووە چوار جار هاوسەرگیریی کردووە، هەر چوار هاوژینەکەی کۆچی دواییان کردووە و بەتەنیا ماوەتەوە. بێجگە لە خانووە کۆنەکەی، نایەوێ لەهیچ شوێنێکی دیکە و لە ماڵی هیچ کەسێکی دیکە بمێنێتەوە. 
 
ئێستا داوا لە خێرخواز و بەرپرسانی حکومەت دەکات لە شوێنی کەلاوەکەی خانووێکی نوێی بۆ دروست بکەن یانیش کۆنتەینەرێکی بۆ دابنێن. 
 
لەبارەی بەڕێکردنی تەمەنی لەو شوێنە، ئێمۆش بە رووداوی گوت: "حەوت منداڵم هەبوون، سێیانیان مردوون و چواریان ماون. زۆر دەردەسەریم چەشت. ئیدی لەپێ کەوتووم. خودا و پێغەمبەر لێتان رازی بن خانووێکم بۆ دروست بکەن." 
 
موختاری گوند، خزم و دراوسێکانی ئێمۆش داوا لە خێرخوازان دەکەن خانووێک بۆ ژنە بەساڵاچووەکە دروستبکرێت بۆ ئەوەی هەندێ لەو نەهامەتییەی هەیەتی نەمێنێت. 
 
 

 

 

 
 
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێجیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خێزانی عەمید فەرهاد دەکات

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی عەمید فەرهاد دەکات

نێجیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت: "هاوسۆز و هاوخەمیانم".