بەڕێوەبەری گشتیی کتێبخانەی دهۆک بە جەڵتەی دڵ گیانی لەدەستدا

13-07-2021
ناسر عەلی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئیسماعیل تاهیر جانگیر، کەسایەتی نێوداری پارێزگای دهۆک بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دواییکرد. بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیریی دهۆکیش دەڵێت، "دهۆک نووسەرێک و کەسێکی خۆشەویستی لەدەستدا."
 
ئەمیر عەلی، بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیریی و هونەریی دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کاژێر 12:30 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئیسماعیل تاهیر جانگیر میوانی چەند هاوڕێیەکی خۆی بووە، دوای گەڕانەوەی بۆ ماڵی خۆی، تووشی جەڵتەی دڵ بووە و گیانی لەدەستداوە.
 
بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیریی و هونەریی دهۆک باسی لەوەشکرد، "ئیسماعیل کەسێکی رووحسووک و مرۆڤ دۆست بوو، رۆشنبیر و نووسەرێکی هێژا بوو."
 
ئەمیر عەلی رایگەیاند، ئیسماعیل "خزمەتێکی گەورەی رۆژنامەڤانی و رۆشنبیری" لە دهۆک کردووە. "دەتوانم بڵێم دهۆک نووسەر و کەسێکی زۆر خۆشەویستی لەدەستدا." 
 
ئیسماعیل تاهیر جانگیر لە ساڵی 1967 لە شاری دهۆک لەدایکبووە، دەرچووی کۆلێژی شەریعە بووە لە زانکۆی بەغدا، خێزانداربووە و باوکی سێ منداڵە. 
 
ئیسماعیل تاهیر پێشتر سەرۆکی لقی دهۆکی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان بووە، ماوەی حەوت ساڵیش بوو بەڕێوەبەری کتێبخانەی دهۆک بوو. بەرهەمەکانی خۆیشی نزیکەی 10 کتێب بوون کە زیاتر بابەتی ئەدەبی بوون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان.

حکومەت سەرژمێری و قۆناخەکانی تاوتوێ دەکات

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و تێیدا، پرۆسەی سەرژمێری و قۆناخەکانی تاوتوێ دەکرێت.