رووداو دیجیتاڵ
بەرگریی شارستانیی هەولێر بە رووداوی گوت ئەو پاڵاوگەیەی 12 کاژێرە ئاگر تێیدا بەردەوامە، 'نایاسایی بووە و مۆڵەتی کارکردنی نەبووە.'
ئاگری پاڵاوگەکەی سەر رێگەی هەولێر- گوێڕ لە شەوی رابردووەوە بەردەوامە و کۆنترۆڵ نەکراوە. ئاگرەکە سێ پاڵاوگە و کۆگەی قیر و سووتەمەنیی سووتاندووە.
پەیامنێری رووداو دەڵێ "10 کەس بەهۆی ئاگرەکەوە بریندار بوون، برینی یەکێکیان سەختە."
ئاگرەکە زیانی زۆری مادیی هەبووە و جگە لە سووتانی پاڵاوگە و کۆگەی سووتەمەنی، بووەتە هۆی سووتانی سێ ئۆتۆمبێلی تیمەکانی بەرگریی شارستانی و 5 تانکەری سووتەمەنی.
ئەو زیانە مادییانە لەکاتێکدان؛ بەهۆی گەورەیی و تەوژمی ئاگرەکە، لە شەوی رابردووەوە بەردەوام تیمەکانی بەرگریی شارستانی لە هەوڵدان بۆ کۆنترۆڵکردنی و 40 تیمی ئاگرکوژێنەوە لە شوێنی رووداوەکە بوون.
چەند ئەفسەرێکی بەرگریی شارستانیی هەولێر لە شوێنی ئاگرەکەوە بە فەرهاد دۆڵەمەری، پەیامنێری رووداویان گوت "ئەو پاڵاوگەیە نایاسایی بووە، مۆڵەتی کارکردنی نەبووە و هیچ رێنماییەکی بەرگریی شارستانیی تێدا جێبەجێ نەکراوە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ