رووداو دیجیتاڵ
ئێستا زیاتر لە هەشت کاژێرە بە بەردەوامی ئاگری پاڵاوگەکەی رێگەی هەولێر - گوێڕ بەردەوامە و کەمێک لەمەوبەریش تەقینەوەی زیاتر تێیدا روویدا و ئاگرەکە گەورەتر دەبێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، بەهۆی ئاگرەکەوە، تائێستا زیاتر لە 10 کەس بریندار بوون، کە زۆرینەیان کارمەندی بەرگریی شارستانیی هەولێرن.
دەوروبەری کاژێر 20:30ـی شەوی چوارشەممە، 12-6-2024، ئاگرەکە سەرەتا لە پاڵاوگەیەک کەوتەوە و دواتر بۆ دووی دیکەش پەرەی سەند، هەر بەوە نەوەستا و کۆگایەکی قیریشی گرتەوە.
بەرگریی شارستانیی هەولێر بە رووداوی گوت، تائێستا سێ ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە و چوار تانکەری دیکە سووتاون.
لەو هەشت کاژێرەی رابردوودا، زیاتر لە 35 تیمی ئاگرکوژێنەوە سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە بوون، بەڵام هێشتا کۆنترۆڵ نەکراوە و زیاتر پەرە دەستێنێت.
تائێستا زیانە مادییەکانی رووداوەکە دیاری نەکراون و بەرپرسانی پارێزگەی هەولێر لێدوانیان لەبارەیەوە نەداوە.
راستەوخۆی ئاگرەکە ببینە:
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ