هاوردەکردنی پرتەقاڵ و لالەنگیی تورکی قەدەخەکرا

14-06-2018
یوسف موسا
لالەنگی و پرتەقاڵی تورکیا لە پشکنینی تاقیگە دەرنەچوون و، کرمیان تێدابووە
لالەنگی و پرتەقاڵی تورکیا لە پشکنینی تاقیگە دەرنەچوون و، کرمیان تێدابووە
A+ A-

رووداو - زاخۆ 

هاوردەکردنی پرتەقاڵ و لالەنگی لە تورکیاوە بۆ باشووری کوردستان و عێراق قەدەخەکرا، بەهۆی ئەوەی لە پشکنینی کوالێتی کۆنترۆڵی ئیبراهیم خەلیل دەرنەچوون و دەرکەوتووە کرمیان تێدایە.

بەگوتەی د. مووەفەق سلێمان، بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی دەروازەی سنووریی ئیبراهیم خەلیل، خواردنی ئەو جۆرە پرتەقاڵ و لالەنگییە مرۆڤ تووشی نەخۆشی دەکات.

مووەفەق سلێمان دەڵێ "قەدەخەکردنی پرتەقاڵ و لالەنگیی تورکیا لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵ هەندێک هۆکاری زانستیی هەیە بەهۆی ئەوەی بەشێکی سووڕی ژیانی ئەو کرمەی لەنێو ئەو دوو میوەیەدایە، لەنێو جەستەی مرۆڤە. بەتایبەتی لە هاویندا کاتێک میوەکە کۆن دەبێت، کرمەکە لەنێو شێدا گەشە دەکات. کرمەکە بچووکە و بەچاو نابینرێت".
 
بڕیاری قەدەخەکردنی هاوردەکردنی لالەنگی و پرتەقاڵ لە تورکیاوە لە 1-6-2018 دەرچووە و، ئێستاش لەبواری جێبەجکردندایە، بەڵام لە عەلوەکاندا ئەو دوو جۆرە میوەیە دەبینرێن.

محیەدین محەممەد، خاوەنی کۆگای میوە و سەوزە دەڵێ "بەهۆی دەرچوونی ئەو بڕیارە بەشێکی بازرگانان ئەو دوو میوەیان لەنێو ساردکەرەوەدا هەڵگرتووە، هەندێکیان 200 تاوەکو 1000 تۆنیان هەڵگرتووە، واتا بڕیارەکە لە قازانجی هەندێک و زیانی هەندێکی دیکەیە".

 

داڕشتنەوە: هەڵات رێبوار

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە