رووداو دیجیتاڵ
بارینی تەرزە و باران لە باکووری کوردستان بەردەوامە و بەگوێرەی دەزگای کەشناسی، چاوەڕێ دەکرێت تەرزە و بارانی بەلێزمە لە 10 پارێزگای باکووری کوردستان ببارێت.
بەگوێرەی دوایین هۆشدارییەکانی دەزگای کەشناسی، چاوەڕێ دەکرێت تەرزە و لێزمەباران لە پارێزگاکانی مەڕەش، ئەرزەڕۆم، قەرس، ئەردەخان، مەلەتی، خارپێت، دێرسیم، چەولیگ، بەدلیس و شرنەخ ببارێت.
دەزگای کەشناسیی باشوور و رۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ، راپۆرتی رۆژانەی بڵاوکردەوە کە دەردەکەوێت شەپۆلێکی تەرزە و باران روو لە پارێزگاکانی باکووری کوردستان دەکات و کاریگەریش دەبێت.
دەزگای کەشناسی هاوکات خەڵک لە دروستبوونی لافاوی لەناکاو ئاگادار دەکاتەوە و داوایان لێدەکات رێوشوێنی تایبەتیی خۆیان بگرنەبەر و کەمتر لەو شوێنانە بمێننەوە کە مەترسیی لافاویان لێدەکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ