لە ئامەد زاوایەک خەزووری دەکوژێت؛ ژنەکەی و خەسوویشی بریندار دەکات

13-05-2024
محەممەد عزەدین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

شەوی رابردوو لە ئامەدی باکووری کوردستان، زاوایەک دوای دەمەقاڵێیەکی تووند لەسەر تاپۆی خانوو، بە چەک خەزووری کوشت، دواتریش هاوسەر و خەسوویشی بریندار کرد.
 
رووداوەکە لە شەقامی موسا عەنتەری گەڕەکی مێزۆپۆتامیای سەر بە ناوچەی کاینپناری ناوەندی قەزای ئامەد روویداوە.
 
بەپێی زانیارییەکان، سەرەتای کێشەکە لە دەمەقاڵێی نێوان زاواکە و یڵماز بەکچی، خەزووری دەستیپێکردووە. دواتر تۆمەتبار بە دەمانچە تەقەی لە خەزوور و خەسوو و خێزانەکەی کردووە.
 
لەدوای رووداوەکە تیمەکانی فریاکەوتن و پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە، بەڵام بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە یڵماز بەکچی هەر لەوێ گیانی لەدەستداوە. تۆمەتبارەکەش دوای تەقەکردنەکە لەوێ هەڵاتووە و تاوەکو ئێستا خۆی رادەست نەکردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

قەڵای هەولێر و دەوروبەری. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

لە سێ رۆژدا 50 هەزار گەشتیاری زستانە سەردانی هەولێریان کردووە

لەگەڵ نزیکبوونەوەی سەری ساڵ، ژمارەیەکی زۆر گەشتیار روویان لە هەرێمی کوردستان کردووە. تەنیا لە سێ رۆژی رابردوودا دەیان هەزار گەشتیار گەیشتوونەتە شارە جیاوازەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکانیش "ئامادەکاریی تەواویان" کردووە بۆ پێشوازیکردن لێیان.