رووداو دیجیتاڵ
هاونیشتمانییەک کە شۆفێری تاکسییە لە شاری هەولێر، سێ رۆژە لە ماڵ چووەتە دەرەوە و نەگەڕاوەتەوە. برایەکی دەڵێت، کێشەیان لەگەڵ کەس نییە و براکەی نەخۆش نەبووە.
نەجمەدین نووری حەمەدەمین، لەدایکبووی 1961ـە؛ خانەنشینی بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامەیە و ئێستا شۆفێری تاکسییە. لە شەوی 11ی ئایاری 2024ەوە لە گەڕەکی 5ی حەسارۆک لە شاری هەولێر لە ماڵ دەرچووە و چارەنووسی نادیارە.
لوقمان نووری، برای ئەو هاونیشتمانییە ئەمڕۆ دووشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "براکەم هیچ نەخۆشیی نییە. هیچ کاتێک دڵی کەسێکیشی نەڕەنجاندووە تاوەکو بڵێین کێشەیەکی هەبووبێت."
لوقمان نووری ئاماژەی بەوەش کرد، نەجمەدینی برای لە کاژێری 10:00ی شەوی 11ی مانگەوە تەلەفۆنەکەی داخراوە و هیچ سۆراخێکی نازانن، "ئاسایش و پۆلیس تیمیان پێکهێناوە و بۆ گەڕان کەمتەرخەمییان نەبووە."
کەسوکاری ئەو هاونیشتمانییە داوا دەکەن، هەرکەس سۆراخی نەجمەدین نووری دەزانێت، ئاگاداریان بکاتەوە.
ئاسایش و پۆلیسی هەولێر بۆ دۆزینەوەی ئەو هاونیشتمانییە سەرقاڵی سەیرکردنی کامێراکانی چاودێرین لە شاری هەولێر و دەوروبەری.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ