هاونیشتمانییەک بەهۆی شەڕی تورکیا و پەکەکە حەوت جار ئاوارەبووە؛ 'سەریشمان چوو، ماڵیشمان چوو'

13-05-2022
بەختیار قادر
بەختیار قادر
بەهۆی شەڕی پەکەکە و تورکیا 212 گوندی هەولێر چۆڵکراون
بەهۆی شەڕی پەکەکە و تورکیا 212 گوندی هەولێر چۆڵکراون
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی شەڕی پەکەکە و تورکیاوە 212 گوندی سنووری پارێزگای هەولێر لە قەزاکانی مێرگەسۆر، سۆران و چۆمان لە 30 ساڵی رابردوودا چۆڵکراون.  
 
رۆژانە ناوچە سنوورییەکانی نێوان باکوور و باشووری کوردستان تۆپباران و بۆردوومان دەکرێن. گوندنشینانی ناوچەکە لە ترس و دڵەراوکێدان، رووبەری زەوییە کشتوکاڵییەکان تاوەکو دێت بەرتەسک دەبێتەوە. لە پێنج ساڵی رابردوودا سوپای تورکیا لە نۆ بەرزایی ناوچەی برادۆست 11 قەڵای سەربازی بونیاتناوە. 
 
مەجید عالی، جووتیارێکی گوندی گۆڕەشێرە لە برادۆست، بەهۆی شەڕی پارتی کرێکارانی کوردستان و سوپای تورکیا زیانی گیانی و ماڵی زۆری کردووە و برایەکیشی بەهۆی بۆردوومانی تورکیا گیانی لەدەستداوە. ئەو دەڵێت، "سەرمان چووە و ماڵیشمان چووە لەوەتەی ئەو شەڕە هەڵگیرساوە ئاوارە دەبین و بەناچاری دێینەوە سەر گوندەکانمان، براکەم پلەی سەربازی هەبوو، چوو بووە نێوان پەکەکە و تورکیا کە شەڕ نەبێت و خەڵک نەکوژرێن فڕۆکە لێیدا و شەهیدی کرد."
 
دەڤەری برادۆست لە سنووری پارێزگای هەولێر پشکی شێری زیانەکانی شەڕی تورکیا و پەکەکەی بەرکەوتووە. رۆژانە هێلیکۆپتەر و فڕۆکەی چاودێریی تورکیا بە ئاسمانی ناوچەکەوەن، ناوە ناوەش تۆپباران و بۆردوومان دەکات.
 
عومەر کەریم، گوندنشینێکی دیکەیە و دەڵێت، "تۆپباران و بۆردوومان لەنێو ئاوەدانی گوند نەبووە شوکر، بەڵام ئەو ناوچانە بەردەوام تۆپباران دەکرێت و نزیک گوندە ئاژەڵەکانمان نابێت نزیک ناوچەی شەڕ بکەون و لەنێودەچن".
 
لە 15-03-2017 تورکیا لەو دەڤەرە دەستی بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی کرد. لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا لە بەرزاییەکانی گەرووی کێلێ، سەری رەزەدێم، چیای کەتین، هێشمە، چیا دێڵ، گەرووی بەنێ، چیای لێلکان، گەرووی سەرزێلۆک و قوپی خەلیفان، جێگیر بوو.
 
میرخان محەممەد، شوانێکە و دەڵێت، "ناتوانین سوود لە کوێستانەکانی سەرەوە وەربگرین، قەڵای سەربازی تورکیای لێیە و تەقە دەکەن، تۆپباران دەکرێین، دەبێت لەم دەوروبەرە دوور نەکەوینەوە، شوێنمان وەک ساڵان فراوان نییە".
 
بەپێی ئەو ئامارانەی رووداو لە یەکەی کارگێڕیی ئیدارەی سۆران دەستی کەوتووە. لە سنورەکە 212 گوند بەهۆی شەڕی پەکەکە و تورکیا چۆڵکراون:
 
118 گوند لە ناوچەی برادۆست
65 گوند لە دەڤەری بارزان
24 گوند لە دەڤەری باڵەکایەتی
5 گوند لە سنووری رواندز
 
هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەڵێت، "گوندی زۆر چۆڵبوونە، ژمارەکە دڵخۆشکەر نییە و بەهۆی شەڕێکیشەوەیە کە پەیوەندیی بە هەرێمی کوردستانەوە نییە، هەمیشە لە هەوڵدا بووین گوندنشینەکان زیانمەند نەبن، بەڵام بەڕاستی بۆ گەڕانەوەشیان ناتوانین بەڵێنی سەلامەتیان پێبدەین، چونکە تورکیا بۆردوومانی هەیە تۆپبارانی دەکات پەکەکەش مین و تەقینەوە دادەنێت و گوندنشینەکان دەبنە قوربانی".
 
جگە لە شەڕ و پێکدادانەکانی پەکەکە و تورکیا، تۆپبارانی ناوە ناوەی سوپای پاسدارانی ئێرانیش دەکرێتە سەر برادۆست، بەهۆشیەوە گوندنشینان زیانی گیانی و ماڵیان هەبووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان.

یەکگرتوو زیاتر لە 60 بەربژێری بۆ خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمان دەبێت

بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانی لیستی ناوی زیاتر لە 60 بەربژێری رادەستی کۆمیسیۆن کردووە و سەرۆکی لیستەکانیشی لە چوار بازنەکەی هەڵبژاردن ئاشکرا دەکات.