رووداو - sondakika
کۆگاکە کاری سەربڕینی ئاژەڵی تێدا کراوە و گۆشتیشی تێدا هەڵگیراوە. چەند گۆشتفرۆشێک لەپاڵ سەربڕینی ئاژەڵە کاوێژکارەکان (گا، مانگا، مەڕ و بزن) گوێدرێژ و ئەسپیان سەربڕیوە و ویستوویانە بە گۆشتی مانگا بیفرۆشن.
دوای ئەوەی پۆلیس ئۆپەراسیۆنێکی لە ناوچەکە ئەنجامداوە، پشتڕاستکراوەتەوە کە گوێدرێژ و ئەسپ لە کوشتارگەکەدا سەربڕاون، لە نزیک کۆگاکەشدا سێ ئەسپ بینراون و گوماندەکرێت بۆ سەربڕین راگیرابن.
محەممەد دەلیباش، کە یەکێک لە دانیشتووانی گەڕەکەکەیە، دەڵێت: "سێ بۆ چوار هەفتە دەبێت دەنگۆیەکی وا هەیە. ئێمە دەمانبیست بەڵام بەڕاستمان نەدەزانی، چونکە پێشتریش دەنگۆی لەمشێوەیە بڵاوببووەوە. ئەوەبوو پۆلیس هات و پشکنینی کرد، خاوەنەکانی ئێرە بە مرۆڤی باش دیاربوون، بۆیە باوەڕمان بە کارێکی وەها نەدەکرد".
پۆلیس خاوەنی کوشتارگە ئاژەڵییەکەی دەستگیرکردووە و سێ ئەسپەکەش رەوانەی باخچەی ئاژەڵانی دیلۆک کراون.
پێداچوونەوە: دەرباز ساڵح
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ