رووداو دیجیتاڵ
دوو سەرچاوە بە رووداویان راگەیاند، ئەم هەفتەیە محەممەد شیاع سوودانی سەردانی سلێمانی دەکات.
هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە 13ـی نیسانی 2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رۆژی چوارشەممە سەردانی سلێمانی دەکات".
سەرچاوەیەکیش لە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، هەواڵەکەی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو پشتڕاستکردەوە و گوتی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بانگهێشتێکی بەدەست گەیشتووە بۆ بەشداریکردن لە دیداری زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی.
هەڵکەوت چەلەبی، گوتەبێژی زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دیداری زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی رۆژانی 16 و17ـی ئەم مانگە بەڕێودەچێت.
دوێنێ شەممە 12ـی نیسانی 2025، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەردانێکی رانەگەیێندراو گەیشتە هەولێر و لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ