رووداو دیجیتاڵ
ناوەندی ئاماری ئێران رێژەی بێکاری لە زستاندا راگەیاند. ئامارەکە دەری دەخات، کرماشان لەسەر ئاستی ئێران لە بێکاریدا یەکەم بووە.
بەپێی ئامارەکە، رێژەی بێکاری لە کرماشان بەروارد بە زستانی پار 2.2٪ کەمی کردووە و لە 17.4٪ـەوە بووەتە 15.2٪.
بەپێی ئەو راپۆرتە، رێژەی بێکاریی پارێزگای ورمێ 9.1%، ئیلام 6.1%، سنە 13.7% و لوڕستان 11% بووە.
بە گوێرەی ئامارەکە، تەنیا پارێزگای ورمێ نەبێت کە بێکاری بە رێژەی 0.2% تێیدا زیاتر بووە، لە هەموو پارێزگاکانی دیکەدا کەم بووەتەوە.
بەپێی راپۆرتەکە، زستانی ئەم ساڵ 7.8%ی خەڵکی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بێکار بوون.
هەر بە گوێرەی راپۆرتەکە، بێکاری بەراورد بە زستانی رابردوو لەسەر ئاستی ئێران 1.5٪ کەمی کردووە.
بەپێی ئەو ئامارە، لە زستاندا زۆرترین ئەو کەسانەی بێکار بوون تەمەنیان لەنێوان 15 ساڵ و 24 ساڵدا بووە کە رێژەی بێکاری لەو تەمەنەدا 21٪ بووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ