نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى لە هەڵبژاردنەوەی هومام حەمموودی دەکات

13-04-2025
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بە بۆنەی دووبارە هەڵبژاردنه‌وه‌ى به‌ سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق، نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "گەرمترین پیرۆزبایی پێشکەش بە بەڕێز شێخ د. هومام حەمموودی دەکەم، هیوای سەرکەوتنى بۆ ده‌خوازم".
 
لە راگەیێندراوێکدا، نێچيرڤان بارزانى ئاماژە بەوە دەکات، "نوێکردنەوەی متمانە بە بەڕێزیان، رەنگدانەوەی ئەزموون و رۆڵی بەرچاوی لە کاری سیاسی و خزمەتکردنی وڵاتە کە مايه‌ى رێز و پێزانينه‌".
 
دەشڵێت، "دڵنیام سەرکردایەتيی بەڕێزیان و بوونيان له‌و ئه‌ركه‌دا، يارمه‌تيده‌رى بەهێزکردنی دیالۆگ و لێكگەییشتنى نێوان هێز و لايه‌نه‌ نيشتمانييه‌كان ده‌بێت و خزمەت بە عێراق دەکات".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە