رووداو دیجیتاڵ
کۆگەیەکی سووتەمەنی لە نزیک ناحیەی شەمامک لە باشووری هەولێر ئاگری گرتووە و گوتەبێژی بەرگریی شارستانی دەڵێت "شەش تیممان ناردووە بۆ کۆنترۆڵکردنی."
کاژێر 08:40ـی ئێوارەی ئەمڕۆ (شەممە، 13-04-2024) کۆگەیەکی سووتەمەنی لە نزیک ناحیەی شەمامک ئاگری گرت و تاوەکو ئێستا (کاژێر 9:00) ئاگرەکە کۆنترۆڵنەکراوە.
کاروان میراودەلی، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە رووداوی راگەیاند: شەش تیمی بەرگریی شارستانیمان بەپەلە رەوانەی شوێنی رووداوەکە کردووە بۆ ئەوەی بە زووترین کات ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.
کاروان میراودەلی، دەڵێ ئێستا کوژاندنەوەی ئاگرەکە کاری لەپێشینەمانە و دواتر راپۆرتی هۆکاری ئاگرەکە و زیانەکانیش بڵاودەکەینەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ