رووداو دیجیتاڵ
لەسەر بانگهێشتنی جۆرجیا میلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵی، ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە رۆمای پایتەختی ئەو وڵاتەیە و لەگەڵ سەرۆکوەزیران، سەرۆکی پەرلەمان و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
بە گوێرەی نووسینگەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی بۆ برهودان به پهیوهندییهکان و فراوانکردنی بوارهکانی هاریکاریی هاوبهش و چهند پرسێکی جێی بایهخی ههردوولا، لە رۆما لەگەڵ میلۆنی و لە ڤاتیکانیش لەگەڵ پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان کۆدەبێتەوە.
ئەم سەردانەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئیتاڵیا، زیاتر لە سێ مانگ دوای سەردانەکەی میلۆنی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان دێت.
ئەم سەردانەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئیتاڵیا، زیاتر لە سێ مانگ دوای سەردانەکەی میلۆنی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان دێت.
پەیوەندیی سەربازی و بازرگانی ئیتاڵیا بە هەرێمی کوردستان و عێراق دەبەستنەوە.
ئیتاڵیا لە ساڵی 2015ـەوە ئەندامی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعشە 900 سەربازی لە هەرێمی کوردستان و عێراق جێگیرکردووە. هاوکات مەشق و راهێنانی بە 58 هەزار پێشمەرگە و ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی عێراق کردووە.
جگە لەوە، ئیتاڵیا تاوەکو ئێستا 430 ملیۆن دۆلاری وەکو یارمەتیی دارایی و قەرز داوەتە عێراق.
لە رووی بازرگانیشەوە، بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکانی حکومەتی ئیتاڵیا، ساڵی رابردوو هەناردەی ئیتاڵیا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان سەرووی 765 ملیۆن یۆرۆ بووە کە بەشی هەرە زۆری ئامێر و تەکنەلۆجی جیاجیا بووە.
هەناردەی عێراق و هەرێمی کوردستانیش بۆ ئیتاڵیا سەرووی 5 ملیار و 71 ملیۆن یۆرۆ بووە، کە 99٪ی نەوت بووە کە بە گوێرەی میدیای ئیتاڵیا، 16 کۆمپانیای ئەو وڵاتە لە عێراق و هەرێمی کوردستان کاردەکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ