پێنج لایەنى عەرەبی کەرکووک بانگەوازى پێکهێنانى لستێکى یەکگرتوو بڵاودەکەنەوە

13-04-2023
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

پێنج لایەنى عەرەبی لە کەرکووک، بانگەوازێک بۆ پێکھێنانى یەک لیستى عەرەبی لەو شارە بۆ هەڵبژاردنەکان بڵاودەکەنەوە کە هاوپەیمانێتییەکەى راکان جبوورى و لیستى دەوڵەتى یاسا تێیدا بەشدارن. بەگوتەى یەکێک لە بەشدارانى بانگەوازەکە، ئەو هەنگاوە بۆ هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکاى کەرکووکە.
 
ئەو بانگەوازە شەوى 12ـى نیسان تۆمارکراوە و ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاوکراوەتەوە. لە بانگەوازەکەدا هاتووە: "هەموو لایەنە بەشداربووەکانى ئەو بانگەوازە؛ لەسەر ئەوە رێککەوتوون کە کەى بانگەوازێک بکەن بۆ دروستکردنی لیستێکى (خۆجێیی عەرەبی یەکگرتوو) بۆ هەموو عەرەبەکانى کەرکووک بەبێ پەراوێزخستنى هیچ لایەنێک، ئەو لیستە هاوبەشەی کە خواست و لیستى جەماوەرى عەرەبی بەدیدەهێنێت بۆ پاراستنى مافى پێکھاتەى عەرەبی لە کەرکووک".
 
لایەنە بەشداربووەکانى ئەو بانگەوازە پێکهاتوون لە هاوپەیمانیى عەرەبى بە سەرۆکایەتیى راکان جبوورى، پارێزگارى کەرکووک بە وەکالەت، هاوپەیمانیى عەزم بە سەرۆکایەتیى ئەحمەد عەرەب، ئەنجوومەنى عەرەبی بە سەرۆکایەتیى حاتەم تائی، هاوپەیمانیى دەوڵەتى یاسا بە سەرۆکایەتیى محەممەد تائی و دەستەى رەئی عەرەبی بە سەرۆکایەتیى نازم شمەرى. 
 
13ـى نیسانى 2023، حاتەم تائی، گوتەبێژى هاوپەیمانیى ئەنجوومەنى عەرەبی کە لەو کۆبوونەوە بەشدار بوو بە تۆڕى میدیایی رووداوى گوت: "ئەوەى رامانگەیاند بانگەوازە و بەر لە راگەیاندنى لیستە عەرەبیەکە، پێویستى بە دانوستاندن و دیالۆگى زیاترە".
 
حاتەم تائی گوتیشى: "ئەو لیستە بۆ هەڵبژاردنى داهاتووى ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکووک دەبێت".
 
بڕیارە لەدواى 18 ساڵ، لە 6ـى تشرینى دووەم هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگا لە کەرکووک بکرێت، کە ئەنجامەکەى دابەشکاریى پۆستەکان لەو پارێزگایە یەکلادەکاتەوە بە پۆستى پارێزگاری کەرکووکیشەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بارانبارین لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

باران لە هەولێر و دهۆک بەراورد بە پار کەمتر باریوە

بەگوێرەی بەشی کەشناسیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای مانگی 9 تاوەکو 18ـی ئەم مانگە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، بارانبارین لە سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر بووە، بەڵام لە دهۆک و هەولێر باران کەمتر باریوە.