لە سلێمانی نرخی گۆشتی سوور دیاریكرا

13-04-2023
ئاسۆ سەراوی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی بازرگانیی سلێمانی نرخی گۆشتی سووری دیاری‏كرد‌ و داوا لە هاونیشتمانیانیش دەكات هەر گۆشتفرۆشێک لەو نرخە زیاتر پێی فرۆشتن، ‏ئاگاداریان بكەنەوە.‏
 
سۆران عەبدولغەفوور، بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی سلێمانی بە تۆڕی ‏میدیایی رووداوی رایگەیاند، لە ئەمڕۆ پێجشەممەوە نرخی یەك كیلۆ ‏گۆشتی بەرخ بە 20 هەزار دینار ‌و قیمە‌ و گۆشتی گوێرەكەش بە 19 هەزار ‏دینارە.
 
بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی سلێمانی هۆشداری بە گۆشفرۆشان دا و رایگەیاند، "هەر فرۆشیارێك لەو نرخە زیاتر بیفرۆشی بەپێی یاسا ‏غەرامە دەكرێت، ئەگەر سەرپێچییەكی گەورە بوو شوێنەكەشی ‏پێدادەخرێت."
 
بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی سلێمانی داوا لە خەڵكیش دەكات، لەكاتی ‏بوونی گرانفرۆشی یان هەر سەرپێچییەكی دیكە لە رێگەی ژمارەكانی ‏‏(100، 07707735566، 07701432224) ئاگاداریان ‏بكەنەوە.‏
 
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە ماوەكانی رابردوو نرخی گۆشتی بەرخ تاوەكو 22 هەزار دینار بەرزبووەوە.‏
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.