بارانبارین لە 24 کاژێردا؛ لە 10 ناوچە زیاتر لە 100 ملیمەتر باران باریوە

 
رووداو دیجیتاڵ

بەپێی ئاماری وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە 10 ناوچەی باشووری کوردستان لە ماوەی 24 کاژێردا  زیاتر لە 100 ملیمەتر باران باریوە، لە ناوچەی بارزان-ی سەر بە پارێزگای هەولێر زۆرترین باران باریوە، کە 128.2 ملیمەتر بووە.
 
بەپێی پێشبینییەکانی بەشی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان کە رۆژی پێنجشەممە 13-04-2023 بڵاویکردووەتەوە، کاریگەریی ئەو شەپۆلە بارانەی رووی لە ناوچەکان کردووە لاواز دەبێت، بەڵام ئاسمان بە گشتی نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت و بارانی مامناوەند لە کاتی جیاجیا دەبارێت، بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان ئاستى بارین زیاترە و هەندێک کات تەرزە و لێزمەبارانیش دەبێت.
 
لەبارەی کەشوهەوای سبەی هەینی 14-04-2023، بەشی کەشناسی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن دەڵێت، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری کەمێک بارانبارین هەیە.
 
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ئاماری بارانبارینی لە ماوەی 24 کاژێردا (9:00ی بەیانیی رۆژی چوارشەممە تاوەکو 9:00ی رۆژی پێنجشەممە بڵاوکردەوە. بەپێی ئامارەکە لەو ماوەیەدا لە 10 ناوچەی باشووری کوردستان سەرووی 100 ملیمەتر باران باریوە: بارزان 128.2 ملیمەتر، دینارتە 113.6 ملیمەتر، چەمانکێ 106 ملیمەتر، دێرەلوک 105 ملیمەتر، ئاکرێ 101.8 ملیمەتر، یاخسەمەر 123.4 ملیمەتر، ئاخجەلەر 123 ملیمەتر، چوارتا 111.5 ملیمەتر، قەرەداخ 106 ملیمەتر و دووزخورماتووش  100.6 ملیمەتر.
 
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی هەینی:
 
هەولێر: 20 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 19 پلەى سیلیزى
دهۆک: 18 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 21 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 20 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 19 پلەى سیلیزى
سۆران: 18 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 25 پلەى سیلیزى
 
بڕی بارانبارین لە ناوچەکان لە ماوەی 24 کاژێردا
 
پارێزگای هەولێر:
 
بارزان: 128.2 ملیمەتر
حاجی ئۆمەران: 86.5 
هیران: 77 ملیمەتر
شەقڵاوە: 68.5 ملیمەتر
رەواندز: 68.4 ملیمەتر
خەبات : 52.4ملیمەتر 
سۆران: 46.4 ملیمەتر
پیرمام: 36.7 ملیمەتر 
هەولێر: 27.1 ملیمەتر 
شەمامک : 21.3 ملیمەتر 
 
پارێزگای دهۆک:
 
دینارتە: 113.6 ملیمەتر
جمانکێ: 106 ملیمەتر
دێرەلوک: 105 ملیمەتر
ئاکرێ: 101.8 ملیمەتر 
کانی ماسی: 88 ملیمەتر
سەرسەنگ: 84 ملیمەتر
زاوێتە: 83 ملیمەتر
ئامێدی: 81 ملیمەتر
بەردەڕەش: 72.8 ملیمەتر
بامەڕنێ: 66.4 ملیمەتر 
دهۆک: 30.4 ملیمەتر
مانگیش: 27 ملیمەتر 
زاخۆ: 15.6 ملیمەتر 
 
پارێزگای سلێمانی:
 
یاخسەمەر: 123.4 ملیمەتر
ئاخ جەلەر: 123 ملیمەتر
چوارتا: 111.5 ملیمەتر
قەرەداخ: 106 ملیمەتر
بەرزەنجە: 96.5 ملیمەتر
چەمچەماڵ: 91.9 ملیمەتر
سلێمانی: 90.3 ملیمەتر
پێنجوێن: 89 ملیمەتر
ماوەت: 75 ملیمەتر
بازیان: 61.8 ملیمەتر 
قەڵادزێ: 61 ملیمەتر
رانیە: 59.7 ملیمەتر
دەربەندیخان: 55.6 ملیمەتر
سەرکەپکان: 53.7 ملیمەتر
چوارقوڕنە: 48 ملیمەتر
سەیدسادق: 41.8 ملیمەتر
دووکان: 36.8 ملیمەتر
هەڵشۆ: 39.6 ملیمەتر
 
پارێزگای کەرکووک و ناوچەکانی دیکە:
 
دووزخورماتوو: 100.6 ملیمەتر 
مەیدان: 36.8 ملیمەتر
خانەقین: 22.5 ملیمەتر 
کەلار: 20 ملیمەتر 
کەرکووک: 11.8 ملیمەتر
 
پارێزگای هەڵەبجە:
 
تەوێڵە: 75.8 ملیمەتر
بیارە: 74.2 ملیمەتر
هەڵەبجە: 49.7 ملیمەتر
سیروان: 49.1 ملیمەتر
خورماڵ: 43.4 ملیمەتر