گالەری


رووداو دیجیتاڵ 

لە دوای راگرتنی نمایشی شانۆیی 'دوا رۆژەکانی بابلۆ' لە 22-03-2022 لە هۆڵی رۆشنبیریی سلێمانی، کۆمپانیای بەرهەمهێنانی بەرهەمە شانۆییەکە لە 27ـی مانگی رابردوو کە رۆژی جیهانیی شانۆ بوو، بڕیاریدا لە هۆڵی تەواری سلێمانی نمایشەکانیان بەردەوام بکەن.
 
شانۆکە لە دەرهێنانی شوان کەریمە و تاوەکو ئێستا پێشوازییەکی گەرمی لەلایەن بینەرانەوە لێکراوە و ژەمارەیەکی زۆر لە هونەرمەندان، رۆشنبیران و میدیاکارانی لە نمایشکەدا ئامادەبوونە. یەکەم نمایشی لە 24-2-2022 دەستپێکرد و بڕیارە بەم نزیکانە لە هەولێریش نمایشبکرێت.
 
شانۆی 'دوا رۆژەکانی بابلۆ' لە دوای 25 رۆژ نمایشکردنی لە هۆڵی رۆشنبیریی سلێمانی، لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی سەر بە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە 23-3-2022 هۆڵەکەیان لێسەندرایەوە. ئەوکات شوان کەریم، دەرهێنەری شانۆکە بە رووداوی گوت، سەردانی هەولێر دەکەن، پارێزگاری هەولێریش رایگەیاند، هۆڵەکانیان دەخەنە خزمەتی شانۆکەوە.