رووداو دیجیتاڵ
جێگری سەرۆکی زانکۆی زانستی پزیشکی کرماشان لەبارەی ئەگەری تەشەنەسەندنی جۆرێکی نوێی کۆرۆنا هۆشداری دەدات و نیگەرانی لەوە دەربڕیوە خەڵک بەگوێرەی پێویست قورچکی سێیەم، منداڵان و مێرمنداڵانیش ڤاکسینیان وەرنەگرتووە.
ئیبراهیم شەکیبا، جێگری سەرۆکی زانستی پزیشکی کرماشان رایگەیاند، رێژەی وەرگرتنی ڤاکسین لە کرماشان نزمە، بە جۆرێک تەنیا 30%ـی خەڵک قورچکی سێیەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە. دەشڵێت، "پێکوتە کاریگەری زۆری لە کەمبوونەوەی مردن بە کۆرۆنا هەبووە، بەجۆرێک مردن لەنێو ئەوانەدا کە ڤاکسینیان وەرگرتووە 19 هێندە کەمتر لەو کەسانە بووە کە ڤاکسینیان وەرنەگرتووە."
جۆرێکی نوێی کۆرۆنا بە ناوی BA2 لە هەندێک لە وڵاتانی ئەوروپیدا تەشەنەی سەندووە، بۆ تەشەنەسەندن وەک ئۆمیکرۆن توانای زۆری هەیە.
ئیبراهیم شەکیبا نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت بەهۆی ئەوەی خەڵک قورچکی سێیەمی ڤاکسین وەرناگرن، منداڵ و مێردمنداڵەکانیان ناکوتن. داوای لە دایک و باوکان کرد یاری بە گیانی منداڵەکانیانەوە نەکەن و بیانکوتن.
بەپێی راپۆرتی ناوەندی زانکۆکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنای پارێزگای ورمێ، لەو پارێزگایەدا منداڵێکی تەمەن 2-3 ساڵ بەهۆی کۆرۆناوە گیانی لەدەستداوە و 68 منداڵی دیکەی تووشبوو بە کۆرۆناش لە نەخۆشخانەکان خەوێنراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ