باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق سەردانی کەرکووکی کرد

رووداو - کەرکووک 

باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق  لەگەڵ پارێزگار و فەرماندەکانی پێشمەرگە لە کەرکووک کۆبووەوە. 

رۆژی چوارشەممە 13-4-2016 باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق سەردانی پارێزگای كەركووكی كرد و لەگەڵ پارێزگاری شارەكە و فەرماندەكانی پێشمەرگە كۆبووەوەز

باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق هاوکاری وڵاتەکەی بۆ لێدانی داعش و گورزە ئاسمانییەکان دووپاتکردەوە و رایگەیاند، هاوكاری هەموو ئەو هێزە مەیدانیانە دەكەن، كە شەڕی دژی داعش دەكەن.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا فەرماندەی یەکەی ٧٠ رایگەیاند، فەرەنسا وەک هیزێکی کاریگەر هاوکاری پێشمەرگەی کردووە و هاوکارییەکانیشی کاریگەری لەسەر شەڕی داعش هەبووە.