زەکی ئوزمەن
رووداو- کۆڵن
هاوسەرۆکی PYD رەتی دەکاتەوە هێرشەکانی ئەم دواییەی سوپای سووریا بۆ سەر هێزەکانی PYD لە ژێر کاریگەری پەیامەکەی نەورۆزی ئامەدی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانی کراوی PKK بوو بێ.
ساڵح موسلیم، هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتی PYD، کە ماوەی دوو هەفتەیە لە ئەوروپایە، رەوشی رۆژئاوای کوردستان و شاری حەلەب بۆ ( رووداو) شی دەکاتەوە.
ساڵح موسلیم دەرباری هێرشەکانی ئەم دواییەی هێزەکانی سوپای سووریا بۆ شاری قامیشلۆ و گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب گوتی " ئەو هێرشانە پەیوەندییان بە رۆژئاوای کوردستانەوە هەیە، بە هۆی پەیامەکانی ئێمە لە رۆژئاوای کوردستان و بە تایبەت لە ناوچەکانی عەفرین و سەری کانییە، رژێمی سووریا نایەوێ ئارامی لە رۆژئاوای کوردستان بەرقەرار بێ".
هاوسەرۆکی PYD رایگەیاند دەستییان لە ستراتیژییەتی خۆیان، کە بە " رای سێیەم" ناسراوە، بەرنەداوە و لە دەستپێکی شۆڕشەوە خەباتی " پاراستنی رەوا" دەکەن.
دەربارەی ئەوەی دوای هێرشەکان دەستییان بە گفتوگۆ کردووە لەگەڵ رژێمی سووریا، ساڵح موسلیم گوتی " هەوڵێکی لەم جۆرە نەبووە". هاوسەرۆکی PYD گوتی" هەڵوێستمان لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنە، ئەگەر پەیوەندییەک بێتە پێشەوە، ئەوان لەم چوارچێوەیە گفتوگۆ دەکەن".
ساڵح موسلیم دەربارەی هاوکاری هێزەکانی پاراستنی گەل YPG و سوپای ئازاد لە شاری حەلەب، گوتی " هاوکاری نییە، بەڵام لێک تێگەیشتن هەیە"، بەو پێیە ئەو شوێنەی هێزەکانی سوپای ئازادی لێبێ، YPG هێرشی بۆ ناکات و ئەو شوێنانەش، کە لە ژێر دەسەڵاتی YPG یە، سوپای ئازاد هێرشی بۆ ناکات.
لە بارەی ئەوەی دوای کۆبوونەوەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان و MIT، PYD و MIT یش دانیشتنییان هەبووە، سالح موسلیم گوتی " نە بە MIT و نە بە هیچ دەزگایەکی دیکەی تورکی" دانیشتنییان نەبووە، بەڵام بۆ ئەوەی " ئێمە لەیەکتر بگەین، ئێمە دەتوانین لەگەڵ برادەرانی تورک یان وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دابنیشین، بەڵام تا ئێستا لە لایەن تورکیاوە هەوڵێکی لەم جۆرە نییە".

ئەو شوێنەی هێزەکانی سوپای ئازادی لێبێ، YPG هێرشی بۆ ناکات

ئێمە دەتوانین لەگەڵ برادەرانی تورک یان وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دابنیشین
لە بارەی ئەوەی دوای کۆبوونەوەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان و MIT، PYD و MIT یش دانیشتنییان هەبووە، سالح موسلیم گوتی " نە بە MIT و نە بە هیچ دەزگایەکی دیکەی تورکی" دانیشتنییان نەبووە، بەڵام بۆ ئەوەی " ئێمە لەیەکتر بگەین، ئێمە دەتوانین لەگەڵ برادەرانی تورک یان وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دابنیشین، بەڵام تا ئێستا لە لایەن تورکیاوە هەوڵێکی لەم جۆرە نییە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ