پۆلیسی ئاکرێ کەسێک دەستگیر دەکات "بە فێڵ" پارەی لە خەڵک وەرگرتووە

12-03-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-

رووداو-هەولێر

پۆلیسی ئاکرێ دەڵێت، کەسێکیان دەستگیر کردووە، چووەتە چەند دووکان و شوێنێکی بازرگانی و "بە فێڵ" پارەی لە خەڵک وەرگرتووە.
 
رۆژی چوارشەممە، 12ـی ئاداری 2025، عیماد حوسێن، گوتەبێژی پۆلیسی ئاکرێ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، " تۆمەتبارە لە چوار دووکان و شوێنی بازرگانی لە ئاکرێ، بە ناوی کەسایەتییەکانی سنوورەکە پارە و کەلوپەلی وەرگرتووە."
 
تۆمەتبارەکە ناوی (ف، ع، ا)ـە، تەمەنی 36 ساڵە و دەستگیرکراوە. گوتەبێژی پۆلیسی ئاکرێ گوتی، "سکاڵایەکی لەسەر تۆمارکراوە و دانی بە تاوانەکەیداناوە."
 
گوتەبێژی پۆلیسی ئاکرێ باسی لەوە کرد، تۆمەتبار پێشینەی تاوانی نەبووە، بەڵام هێشتا لێکۆڵێنەوەکانیان لەگەڵی دا بەردەوامە.
 
تۆمەتبار خەڵکی سنووری ئاکرێ نییە. پۆلیس دەڵێت، بەپێی مادەی 456 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند ئامێرێکی ئەی تی ئێم. وێنە: رووداو

کارەکانی پڕۆژەی 'هەژماری من' بەمنزیکانە لە سلێمانی دەستپێدەکاتەوە

پڕۆژەی 'هەژماری من' وەرگرتنی مووچەی ئاسان کردووە و 750 هەزار کەس تۆمار کراون. خەڵک بەگشتی پێیان باشە، بەڵام داوای گەرەنتی دەکەن، کارەکانی پڕۆژەکەش لە سلێمانی بڕیارە بەمزووانە دەستپێبکاتەوە