'هەژماری من' بۆ مووچەخۆران: تاوەکو نامەتان بۆ نەیەت مەچن بۆ راکێشانی پارە

دوێنێ کاژێر 11:24
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

چەند مووچەخۆرێک دەڵێن، مووچەیان لە (هەژماری من)ـە و بڕیاربووە ئەمڕۆ وەری بگرن، بەڵام چوون بۆ راکێشانی پارە و نەیانتوانیوە پارە رابکێشن. تیمەکەش دەڵێن، "نابێت مووچەخۆر بچێت بۆ مووچەکەی، تاوەکو نامەی بۆ نەنێردرێت."
 
جیا لەوەی رۆژی پێنجشەممە، 13-03-2025، مووچەی مانگی دووی خانەنشینی شارستانی، خاوەن پێداویستیی تایبەت، زیندانییانی سیاسی و بەرکەوتووانی کیمیاباران دابەش دەکرێت، تیمی (هەژماری من) رایگەیاند، ئەمڕۆ مووچەخۆرانی تۆمارکراو لە هەژماری من لە وەزارەتەکانی تەندروستی، خوێندنی باڵا و پەروەردە مووچە وەردەگرن.
 
چەند فەرمانبەرێک ئەمڕۆ بە رووداویان گوت، دوای راگەیێندراوی تیمی (هەژماری من) چوونەتە بەردەم بژمێرەکان (ATM) بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان، بەڵام نەیانتوانیوە پارە رابکێشن.
 
تیمەکە لەو بارەیەوە بە رووداوی گوت: "هەرکەسێک پارە نەچووبێتە هەژمارەکەیەوە ناتوانێت پارە رابکێشێت، کاتێک پارەکە چووە سەر هەژمارەکەی کورتەنامەیەکی بۆ دەنێردرێت و دەتوانێت پارەکەی رابکێشێت".
 
بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەمڕۆ لە کاژێر 08:00ـی بەیانییەوە ژمارەیەک فەرمانبەر کە کورتەنامەیان بۆ نەچووە چوونەتە بەردەم بژمێرەکان و نەیانتوانیوە پارە رابکێشن.
 
لەبارەی کاتی وەرگرتنی مووچەی ئەوانەی دەبێت ئەمڕۆ لە بژمێرەکانی بانکەکانی نێو (هەژماری من) مووچەی مانگی شوبات وەربگرن تیمەکە دەڵێت: "ئەمڕۆ کورتەنامەیان پێدەگات، بەڵام لەکاتی جیادا، داوا دەکەین هیچ کەسێک نەچێت بۆ راکێشانی مووچەکەی تاوەکو کورتەنامەکەی پێدەگات".
 
بە گوێرەی لیستی دابەشکردنی مووچە، کە دوێنێ وەزارەتی دارایی بڵاوی کردەوە، کارمەندانی وەزارەتەکانی تەندروستی و پەروەردە کە (هەژماری من)یان نییە، رۆژی 17ی ئادار و کارمەندانی وەزارەتی خوێندنی باڵا رۆژی 18ی ئادار نۆرەی وەرگرتنی مووچەیانە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گرژییەکەی سەرگەڕان لە 17ـی شوباتی 2025.

لیژنەی کشتوکاڵ لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک: چیدی عەرەب ناتوانێت زەوی جووتیارانی کورد بکێڵێت

نوێنەری جووتیارانی سەرگەڕان لە پارێزگای کەرکووک دەڵێت، ئەمیندارێتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نووسراوی سەرۆکوەزیرانی عێراقی بۆ رێگەدان بە کارکردنی جووتیارانی سەرگەڕان واژۆ کردووە.