تورکیا لە سنووری کانی ماسێ ئۆپەراسیۆنێکی زەوینی دەکات

13-03-2024
ناسر عەلی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

هێزەکانی تورکیا لە چوار گوندی سنووری ناحیەی کانی ماسێ سەر بە قەزای ئامێدی دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێکی زەوینی کرد. بەهۆیەوە چەند گوندنیشنێک ناچار بوون گوندەکانیان چۆڵ بکەن.
 
رۆژی چوارشەممە، 13-03-2024، دەیڤد هێسی، دانیشتووی گوندی هێس، کە گوندێکی کریستیاننشینی ئامێدییە بە رووداوی گوت، "لە دوێنێوە هێزەکانی تورکیا لە یەکێک لە بنکەکانیان لە کانی ماسێ، دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێکی زەوینی کردووە، هێزەکان هاتنە نێو گوندەکەمان."
 
بە گوتەی ئەو گوندنشینە، هەرچەندە لە نێو گوندەکەیان هیچ تەقە و رووبەڕووبوونەوەیەک نەبووە، بەڵام شەش خێزان لە گوندەکانی هیس، خرابا، ئێک مالی و مرکاجی گوندەکەیان جێهێشت و چوونەتە لای ناسیاوەکانیان لە گوندەکانی دیکەی کانی ماسێ."
 
دەیڤید هێسی ئاماژەی بەوەدا هێزەکانی تورکیا چوار مانگ لەمەوبەریش ئۆپەراسیۆنێکیان کرد، بەڵام ئەوکات ژمارەی سەربازەکان کەمتر بوو، ئەمجارەیان ژمارەیان نزیکەی  150 سەرباز دەبوون.
 
سوپای تورکیا بەرەبەیانی رۆژی 18ـی نیسانی 2022 ئۆپەراسیۆنێکی بەناوی  چنگ - قوفڵ لە ناوچەکانی ئاڤاشین، مەتین و زاپ لە خاکی هەرێمی کوردستان بۆ سەر پێگەکانی پەکەکە دەستیپێکرد و تائێستا بەردەوامە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نمایشێکی هێزەکانی پێشمەرگە. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

وەزارەتی پێشمەرگە: هێزەکان لە ناوچەکانی سەرکردایەتیدا رێکدەخرێنەوە

وەزارەتی پێشمەرگە بڕیاریدا، دوو ناوچەی سەرکردایەتیی بۆ رێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ژێر سەرکردایەتیی وەزارەتی پێشمەرگەدا دابمەزرێندرێت کە بە "دەستپێکی قۆناخێکی نوێ" بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان پێناسەی دەکات.