لە 12 رۆژی ئەم مانگەدا لە هەرێمی کوردستان 18 کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە

13-03-2023
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

تەنیا لە 12 رۆژی رابردووی ئەم مانگەدا لە هەرێمی کوردستان؛ لانیکەم 18 کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە و 78 کەسی دیکەش برینداربوون.
 
بە گوێرەی بەدواداچوونەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، لە 1ـی ئادارەوە بۆ 12ـی ئادار، لە رووداوەکانی هاتووچۆدا لە هەرێمی کوردستان 18 کەس گیانیان لەدەستداوە، لەنێویاندا بەشێکیان ژن و منداڵ بوون.
 
پارێزگای هەولێر
 
- رۆژی 8ـی ئادار هاونیشتمانییەک لەسەر شەقامی 100 مەتریی هەولێر بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا
 
- رۆژی 12ـی ئادار، پاسێک لە رێگەی شەقڵاوە - باسرمە لە سنووری هەولێر تووشی رووداوی هاتووچۆ بوو، بەهۆیەوە 18 کەس بریندار بوون.

 

 
- هەر 12ـی ئادار لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە سنووری سۆران، کەسێک برینداربوو.
 
پارێزگای سلێمانی؛ 12 کەس گیانیان لەدەستداوە
 
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی پشتڕاستکراونەتەوە، لە سەرەتای ئەم مانگەوە تاوەکو 12ـی ئادار، لە سنووری پارێزگای سلێمانی 12 کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە و 33 کەسی دیکەش برینداربوون، کە بەمشێوەیەی خوارەوە لە ناوچەکانی پارێزگاکەدا روویانداوە:

 

 
- رۆژی 8ـی ئادار، بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ لە رێگەی سلێمانی - دەربەندیخان، چوار ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا، لەکاتێکدا لە ئاهەنگێکی بووکگواستنەوە دەگەڕانەوە.
 
- رۆژی 11ـی ئادار، لە رووداوێكی هاتووچۆدا لە رێگەی عەربەت - سلێمانی، هاونیشتمانییەک گیانی لەدەستدا.
 
 
- 8ـی ئادار لە تونێلی پێشڕەو لە رووداوێکی هاتووچۆدا دوو کەس برینداربوون.
 
- 8ـی ئادار لە نێوان سلێمانی - بازیان، لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەنێوان پاسێک و بارهەڵگرێکدا 15 قوتابی برینداربوون.
 
- 11ـی ئادار لە نێوان کەلار - دەربەندیخان، کەسێک گیانی لەدەستدا و دووانی دیکەش برینداربوون.
 
- رۆژی 12ـی ئادار، لە زینی وەرتێ لە دەڤەری راپەڕین، بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە پێنج هاونیشتمانی گیانیان لەدەستدا.

 

 
- رۆژی 12ـی ئادار لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە دەڤەری گەرمیان، دوو کەس برینداربوون.
 
- رۆژی 10ـی ئادار، لە رووداوێکی دیکەدا لە گەرمیان سێ کەس برینداربوون.
 
- رۆژی 7ـی ئادار لە دوو رووداوی جیادا لە گەرمیان دوو کەس برینداربوون.
 
 
- لە 3ـی ئادار لە ناحیەی رزگاری لە گەرمیان لە رووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا.
 
- لە 3ـی ئادار لە دوو رووداودا لە گەرمیان چوار کەس برینداربوون.
 
- لە 1ـی ئادار لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە گەرمیان سێ کەس برینداربوون.
 
پارێزگای دهۆک؛ 5 کەس گیانیان لەدەستداوە
 
لە سەرەتای ئەم مانگەوە لە پارێزگای دهۆک بە رووداوەکانی هاتووچۆ 5 کەس گیانیان لەدەستداوە و 22 کەسیش برینداربوون کە لەم شوێنانی خوارەوە رووداوەکان روویانداوە:
 
- 10ـی ئادار لە رێگەی ئاکرێ – رۆڤیا، لە رووداوێکی هاتووچۆدا 3 کەس گیانیان لەدەستدا و 10 کەسی دیکەش برینداربوون.
 
- 6ـی ئادار بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە لە زاخۆ منداڵێک بە سەختی برینداربوو، دوای دوو رۆژ گیانی لەدەستدا.
 
- 10ـی ئادار لە سنووری زاویتە لە رووداوێکی هاتووچۆدا دوو کەس برینداربوون.
 
 
- 9ـی ئادار لە ئامێدی بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە هەشت کەس بریندار بوون.
 
- 3ـی ئادار لە رێگەی ئەرمشتێ لە سنووری زاخۆ لە رووداوێکدا منداڵێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
 
رووداوەکانی هاتووچۆ لە هەڵەبجە
 
لە سەرەتای ئەم مانگەوە لە سنووری هەڵەبجە گیانلەدەستدان بە رووداوی هاتووچۆ تۆمارنەکراوە.
 
- رۆژی 3ـی ئادار لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە هەورامان کەسێک بریندار بوو؛ هەمان رۆژ لە رووداوێکی دیکەی هاتووچۆدا سێ کەس برینداربوون.
 
ساڵی رابردوو لە هەرێمی کوردستان سێ هەزار و 706 رووداوی هاتووچۆ روویاندابوو؛ دوو هەزار و 909  رووداو بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمبێلەوە بوو، 773 رووداوی وەرگەڕان و 438 رووداوی شێلانیش هەبوون، لە ئەنجامیاندا 445 کەس گیانیان لەدەستدا کە لەو ژمارەیە 78یان ئافرەت بوون، هەروەها حەوت هەزار و 250 کەسیش برینداربوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 سەڵاحەدین بەهائەدین.

سەلاحەدین بەهائەدین: نێوماڵی کورد رێکنەخەین، زیانێکی گەورە دەکەین

ئەمڕۆ یەکگرتووی ئیسلامی کۆنگرە دەبەستێت؛ سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکگرتوو رایگەیاند، نازانن لە کۆنگرەدا کەس خۆی بەربژێر دەکات یان نا؛ بەڵام تاوەکو ئەمڕۆ تاکە بەربژێر بۆ پۆستی ئەمینداری گشتی تەنیا سەڵاحەدین بەهائەدینە.