گالەری


رووداو دیجیتاڵ 

يارییەکانی خولی نایابی بالەی عێراق لە ھەولێر بەردەوامە و کێبڕکێکە بە بەشداریی هەشت یانەیە. یارییەکان لە ھۆڵی کۆلێژی پەروەردەی وەرزشیی زانکۆی سەلاحەددین و ئەکاد بەڕێوەدەچن. یاریی لووتکەی خولەکە لەنێوان یانەی پێشمەرگەی سلێمانی و یانەی بەحری بەڕێوەچوو، یانەی بەحری یارییەکەی بردەوە بە ئەنجامی سێ گێمی بێوەڵام.