باوکی ئەو کوڕەی لە بنەسڵاوە کوژرا: کێشەی لەگەڵ کەس نەبوو

13-03-2021
دڵنیا رەحمان
دڵنیا رەحمان @dilnyarahman
بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە کوژراوە
بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە کوژراوە
نیشانەکردن کوشتن بنەسڵاوە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرەتای ڤیدیۆکە شوێنی رووداوێکی کوشتن لەنزیک بنەسڵاوە دەبینن. رۆژی هەینی کاژێر 10:30 خولەکی بەیانی، دوو منداڵی تەمەن 12 و 13 ساڵان، کاتێک لەوێ پیاسە دەکەن، تەرمی کەسێک دەدۆزنەوە.
 
شایەتحاڵێکی دۆزینەوەی تەرمەکە بەمەرجی نەهێنانی ناوی قسەی بۆ رووداو کرد، گوتی، "کاژێر 10:30 خولەک هاتینە ئێرە، ئۆتۆمبێلێکمان لێرە بینی، هاتین سەیرمانکرد، کەسی لێ نەبوو، منیش سوویچەکەم هێنا، سندووقەکەم کردەوە و بینیمان نەفەرێکی تێدایە و بەتانی لەسەرە، هاوڕێکەم ترسا و هەڵات، منیش بەتانییەکەم لادا، دەموچاوی کەسێکم بینی، چاوی کرابووەوە، منیش ترسام و سویچەکەم خستەوە سەر جێگای خۆی و دەرچووم".
 
عەلی سەباح سوارە، تەمەنی 29 ساڵ و قوتابی قۆناخی یەکەمی پەیمانگە بوو لە بەشی کارگێڕیی یاسا. ئەو لە کۆمپانیایەکی خۆراک کاری دەکرد، جی پی ئێسی ئۆتۆمبێلەکەی کە هی کۆمپانیاکە بووە، دەریدەخات کاژێر 02:31 خولەکی بەرەبەیانی هەینی لە ماڵ دەرچووە.
 
سەباح سوارە، باوکی عەلییە و بە رووداوی گوت، کاتێک لە خەو هەستاوە پرسیاری کوڕەکەی کردووە، بەڵام پێیان گوتووە، مۆبایلەکەی داخراوە. دواتر چووەتە نوێژی هەینی و کە گەڕاوەتەوە پرسیاری کردووە، بەڵام هەر مۆبایلەکەی داخراوە. ئەو دەڵێت، "هیچ کێشەیەکی لەگەڵ کەس نەبوو و کوڕێکی بە ئەدەب بوو".
 
تەرمەکەی عەلی کاتێک لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی دەدۆزرێتەوە کە سێ گوللە بە جەستەیەوە نرابوو. ئەمڕۆ شەممە 13-3 ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، کەسێکیان بە تۆمەتی کوشتنی عەلی و دوو کەس کە هاوکاریی بکوژەکەیان کردووە و دانشتووی بنەسڵاوەن دەستگیر کردووە.
 
تۆمەتبارەکانی ئاسایش دەستگیری کردووە، دانیان بەوەدا ناوە لەسەر کێشەی کۆمەڵاتی ئەو تاوانەیان ئەنجامداوە. "بەپێی زانیارییەکانی رووداو، جی پی ئێسی تۆمبێلی جۆری نیسان سێنترای عەلی دەریخستووە کاتێک لە ماڵ دەرچووە لە بنەسڵاوە وپێش چ خانوویێک رایگرتووە."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی یەکێتی

یەکێتی لە پارێزگای هەولێر نزیکەی 60 بەربژێری بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەبێت

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 68 کەسی لە بازنەی پارێزگای هەولێر بۆ پەرلەمانی کوردستان بەربژێر کردووە. لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنی ئەو حیزبە لە پارێزگای هەولێر دەڵێت، دەکرێت گۆڕانکاری لە ژمارەکەدا بکرێت.