رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای دێرسم ـی باکووری کوردستان بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە رێگەی 201 گوند داخران.
لە سنووری پارێزگای دێرسم ماوەی چەند رۆژێکە بەفربارین بەردەوامە، رۆژی پێنجشەممە، 13ـی شوباتی 2025، لە سنووری ئەو پارێزگایە رێگەی 201 گوند بەهۆی کەڵەکەبوونی بەفر و بەستەڵەکەوە داخران.
لە هەندێک ناوچەدا 50 سانتیمەتر بەفر کەوتووە و ئاستەنگی بۆ هاتووچۆ دروستکردووە. تیمەکان بەردەوامن لە راماڵینی بەفری سەر رێگەکان.
ماوەی چەند رۆژێکە شەپۆلێکی سەرما و سۆڵە و بەفربارین، نۆ پارێزگای باکووری کوردستان گرتووەتەوە، بەهۆی سەرماوە تاوەکو کۆتایی هەفتە لە قوتابخانەکانی حەوت پارێزگای باکووری کوردستان کراوەتە پشوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ