قوتابییەک لە دەربەندیخان مامۆستاکەی بە سەختی بریندار دەکات

13-02-2025
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
قوتابییەک لە دەربەندیخان لە کاتی وانەدا هێرشی کردە سەر مامۆستاکەی و بە سەختی برینداری کرد. ئەو مامۆستایەی کە هێرشی کراوەتەسەر دەڵێت، لە ئاستی برۆی تاوەکو چەناگەی رووخساری بە تیخ هەڵدڕیوە.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 13ـی شوباتی 2025، خەبات محەممەد، ئەو مامۆستای کە هێرشی کراوەتەسەر، بە رووداوی گوت، "من مامۆستای بیرکاریم لە قوتابخانەی دەرسیمی بنەڕەتیی کوڕان لە دەربەندیخان، ئەمڕۆ لە کاتی وانەگوتنەوە، لەناکاو یەکێک لە قوتابییەکانم هێرشی کردە سەرم و بە سەختی برینداری کردم."
 
ئەو مامۆستایە دەڵێت، "خەریکی نووسینەوەی وانە بووم لەسەر تەختەڕەش، لەناکاو بە تیخێک پەلاماری دام و لە ئاستی برۆم تاوەکو چەناگەم بە سەختی برینداری کردم، کە بە نزیکەی 50 تەقەڵ دووراوەتەوە."
 
ئەو مامۆستایە رەتیدەکاتەوە هیچ کێشەیەکی لەگەڵ ئەو قوتابییە یاخوود قوتابییەکانی دیکەدا هەبووبێت.
 
هاوکات هاوار حەمید، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی دەربەندیخان بە رووداوی گوت، "نزیکی کاژێر 05:00ـی سەر لە ئێوارە لەو حاڵەتە ئاگادارکراینەوە و دەستبەجێ بەدواداچوونمان بۆ رووداوەکە دەستپێکرد."
 
قوتابییەکە ناوی (ب، ئـ)ـە و پۆلی 9ـی ناوەندییە، ئێستا لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە؛ بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی دەربەندیخان دەڵێت، "ئێمەش لە پەروەردە رێکاری یاسایی و کارگێڕیی بەرامبەر ئەو قوتابیە دەگرینەبەر."

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی کۆبوونەوەکەی نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی

نێوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی

شەوی رابردوو لە هەولێر سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتیی هەسەدە کۆبوونەوە، لە دیدارەکەیان جەختیان لە "پێويستيى يه‌كڕيزى و ته‌بايى له‌نێو هێز و لايه‌نه‌ كوردييه‌كانى سووريا دا" کردەوە.