رووداو دیجیتاڵ
ئەمشەو کە نێوەڕاستی مانگی شەعبانە، شەوی بەراتە. لەو شەوەدا، منداڵان بە کۆڵاناندا دەگەڕێن، لە دەرگای ماڵان دەدەن و داوای نوقڵ و شیرینی دەکەن.
رۆژی پێنجشەممە، 13ـی شوباتی 2025، نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند،" نێوەڕاستی مانگی شەعبانی هەموو ساڵێک بە شەوی بەرات دیاریکراوە، ئادابێکی کۆمەڵایەتییە بۆ پێشوازی و ئامادەکاری بۆ مانگی رەمەزان."
گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت: "لە سبەیەوە سوننەتە کە سێ رۆژ بەڕۆژوو بیت، ئەو رۆژانەش ناونراون رۆژانی سپی."
لەبارەی ئەم ئادابە ئایینییە لە هەرێمی کوردستان، نەبەز ئیسماعیل گوتی: "پیشتر لە هەموو شارەکانی هەرێمی کوردستان شەوی بەرات یادی دەکرایەوە، منداڵان بەنێو کۆڵانەکاندا دەگەڕان بۆ کۆکردنەوەی شیرینی و نوقڵ، ئێستاش ئەو ئادابە هەیە بەتایبەتی لە سلێمانی، گوندەکان و ئەو شوێنەنای پەیوەندیی کۆمەڵایەتیی بەهێزیان هەیە."
هۆکاری یادکردنەوەی ئەو رۆژە لە لای موسڵمانان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لە شەوی بەراتدا، قیبلەی موسڵمانان لە قودسەوە بۆ شاری مەککە گۆڕدراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ