رووداو دیجیتاڵ
پۆلیسی کەرکووک رایگەیاند، لە رێگەی کەرکووک-هەولێر، گەنجێکیان دەستگیرکردووە، کە ژمارەیەک نوشتە و جادووی پێبووە و ویستوویەتی بیانبات بۆ هەولێر.
سێشەممە، 13-02-2024، عامر شوانی، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگەی کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە بازگەی دارەمانی کەرکووک، گەنجێکیان دەستگیرکردووە کە لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیدا ژمارەیەک نوشتە و جادوو دۆزراونەتەوە.
عامر شوانی گوتی "گەنجەکە لەدایکبووی ساڵی 1994ـە و خەڵکی بەغدایە، ویستوویەتی بەرەو هەولێر بچێت."
لەبارەی هەڵگرتنی ئەو نووشتە و جادووانەش، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگەی کەرکووک گوتی "لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت، تائێستاش نازانرێت نووشتە و جادووەکانی بۆ خۆی بووە یان ویستوویەتی بیانگەیێنێت."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ