لە سەمسوور ئەو کەسانەی لەبەردەم داروپەردووە رووخاوەکاندان نازانن بۆ کام کەسوکارەیان شین بگێڕن

13-02-2023
ماشەڵڵا دەکاک
ماشەڵڵا دەکاک
گریانی چەند ژنێک بۆ ئەو کەسوکارەیان کە لەژێر داروپەردووەکاندا ماون
گریانی چەند ژنێک بۆ ئەو کەسوکارەیان کە لەژێر داروپەردووەکاندا ماون
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

فاتیمە ئیشک لە رۆژی بوومەلەرزەکەوە لەبەردەم باڵەخانەیەکی رووخاودا لە سەمسوور چاوەڕوانی رزگارکردنی خوشکێک و سێ برایەتی. نۆ کەس لە خێزانەکەی کەوتوونەتە بن داروپەردووەکان. 
 
لەوانە چوار کەسیان رزگارکراون، بەڵام دوو رۆژ لەمەوبەر تەرمی دایکیشیان لەبن داروپەردووەکە هێنایە دەرەوە. ئیتر بەرگەی ئەوە ناگرێت هەواڵی مردنی چوار ئەندامی دیکەی خێزانەکەی ببیستێت. 
 
غامزە چەتین، خوشکی زیانبەرکەوتوویەکی بوومەلەرزەکەیە و ئارامیی لێ هەڵگیراوە، لەبەر ئەوەی تەرمی براکەی لەبن داروپەردووەکاندا ماوەتەوە. لە هەموو ماڵێکدا کەسێک لەم کارەساتەدا گیانی لەدەستداوە.
 
لەبەردەم هەر باڵەخانەیەکی رووخاودا ئێش و ئازارێکی گەورە هەیە. ژمارەی ئەو کەسانەی لەبن داروپەردووەکاندا ماونەتەوە یەکجار زۆرن، ئەوانەی لەبەردەم داروپەردووەکاندا راوەستاون و چاوەڕوانی هێنانەدەریان دەکەن زۆربەیان خزمی یەکترن، بۆیە نازانن بۆ کام لە مردووەکانیان شین بگێڕن. 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر

بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لێبووردنی گشتیی دەرکرد

بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لێبووردنی گشتیی دەرکرد. بەگوێرەی بڕیارەکە، لێبووردنەکە تەنیا بەرپرس و چەکدارانی داعش و ئەو کەسانە ناگرێتەوە کە دەستیان لە تەقینەوەدا هەبووە