چەکی پارەی گەنمی جووتیاران رادەستی هەرێمی کوردستان دەکرێت

13-02-2023
نەهرۆ محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیێنێت، رۆژی سێشەممە، کاژێر 11ـی پێشنیوەڕۆ، چەکی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان رادەستی هەرێمی کوردستان دەکرێت. بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، جووتیاران بە هەمان سیستمی پێشوو دەتوانن پارەکانیان وەربگرن.
 
موسەننا ئەمین، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رۆژی دووشەممە، 13-02-2023 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، رۆژی دووشەممە بڕیارێکی گرنگ و چارەنووسساز درا بۆ ئەوەی کاژێر 11ـی پێشنیوەڕۆی رۆژی سێشەممە، لە بارەگای کۆمپانیای گشتیی بازرگانی دانەوێڵە لە بەغدا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا چەکی پارەی شایستەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان کە بڕەکەی 272 ملیار دینارە بۆ ساڵانی 2015 و 2016 رادەستی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکرێت، پاشان "پارەکە رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێت."
 
ئەسیر داود غرێری، وەزیری بازرگانیی عێراق ئێوارەی رۆژی دووشەممە لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، داوایان لە کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی دانەوێڵە کردووە، دوای گەیشتنی بڕیارەکە دەستبەجێ رێکارەکانی خەرجکردنی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵانی 2015 و 2016 دەستپێبکەن، ئەمەش دوای دەرچوونی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق.
 
خەرجکردنەکە بە هاوئاهەنگی دەبێت لەگەڵ وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی کوردستان و بەپێی ئەو لیستەی کە هەردوولا ئامادەیان کردووە. 
 
ئەسیر داود غرێری، جەخت لەوەدەکاتەوە، حکومەت و وەزارەتی بازرگانی فیدراڵی تەواوی هەوڵەکانی خستووەتەگەڕ، بەمەبەستی پێدانی شایستەی جووتیارانی هەرێمی کوردستان، وەک تەواوی جووتیارانی عێراق.
 
رۆژی سێشەممە، 07-02-2023 ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندی دەربڕی لەسەر خەرجکردنی پارەی گەنمی جووتیارانی ساڵانی 2015 و 2016.  
 
پارەی گەنمی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵەکانی 2014، 2015 و 2016 بڕی 575 ملیار دینار بوو. حکومەتی عێراق لە ساڵی 2021 بڕی 305 ملیار دیناری خەرجکرد و 272 ملیار دینار ماوەتەوە. 
 
هاوکات نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستانیش بە تۆڕی میدیای رووداوی راگەیاند: بەغدا بڕیاریدا رۆژی سێشەممە بڕی 272 ملیار دینار لە پارەی گەنمی جووتیاران  بخاتە سەر هەژماری بانکیی هەرێمی کوردستان.
 
نەوزاد شێخ کامیل ئاماژەی بەوەشکرد، کاتێک بەغدا پارەکەی نارد، جووتیاران دەتوانن بە هەمان سیستمی پێشوو پارەکانیان وەربگرن. 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی شاری کفری

قایمقامی کفری: حکومەت بەشێکی باش لە بەڵێنەکانی جێبەجێ کردوون

تەمموزی ساڵی رابردوو، دوای مانگرتنی بەشێک لە دانیشتووانی قەزای کفری بۆ کەمیی خزمەتگوزاری، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڵێنی جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەکی پێدان. قایمقامی قەزاکە دەڵێت، بەشێکی پڕۆژەکان جێبەجێ کراون، بەڵام هەندێک بەڵێنیش هەن چاوەڕێی جێبەجێکردنیان دەکەین و چاویان لە خزمەتگوزاریی زیاترە