لە سەمسوور ژنێک دوای 166 کاژێر و لە دیلۆکیش ژنێک دوای 170 کاژێر رزگار دەکرێن

13-02-2023
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە پارێزگای سەمسووری باکووری کوردستان ژنێک دوای 166 کاژێر لەژێر داروپەردووی باڵەخانەیەکدا رزگارکرا؛ لە دیلۆکیش ژنێک دوای 170 کاژێر رزگار کرا.
 
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 13ی شووباتی 2023 دوای تێپەڕبوونی 166 کاژێر بەسەر بوومەلەرزەکەی مەرەش، لە شارۆچکەی بەسنی سەر بە پارێزگەی سەمسوور، ژنێكی تەمەن 60 ساڵ بەناوی ئەرەنگول ئۆندەر لەژێر باڵەخانەیەکی رووخاودا بە زیندوویی دەرهێندرا.
 
جەنگیز ئەرگون، سەرۆکی گەورە شارەوانیی مانیسا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر رایگەیاند، لە کاتێکدا هیواکان لاواز بوون، تیمەکانی بەرگریی شارستانی سەر بە گەورە شارەوانیی مانیسا، ئەرەنگول ئۆندەریان رزگار کرد، کە 166 کاژێر بوو لەژێر داروپەردووی باڵەخانەیەکی رووخاودا گیریخواردبوو.
 
هاوکات لە پارێزگای دیلۆکی باکووری کوردستان، ژنێک دوای 170 کاژێر لەژێر داروپەردووی باڵەخانەیەکدا رزگار کرا.
 
هەر بەرەبەیانی ئەمڕۆ و دوای تێپەڕبوونی 170 کاژێر بەسەر بوومەلەرزەکەی مەرەش، لە شارۆچکەی ئیسڵاحییە سەر بە پارێزگای دیلۆکی باکووری کوردستان، ژنێكی تەمەن 40 ساڵ بەناوی سیبەل کایا لەژێر باڵەخانەیەکی رووخاودا بە زیندوویی رزگار کرا.
 
سیبەل کایا کە لە نهۆمی ژێرزەمینی باڵەخانەیەکی پێنج نهۆمیدا 170 کاژێر بوو گیریخواردبوو، لەلایەن تیمە خۆبەخشەکان و ئافاد و تیمەکانی سەر بە شارەوانیی گونگۆرەن بە سەلامەتی دەرهێندرا و گوێزرایەوە بۆ نەخۆشخانە.
 
بەگوێرەی دوایین ئامارە فەرمییەکان، بەهۆی بوومەلەرزەکەی مەرەشی باکووری کوردستان کە دووشەممەی رابردوو روویدا، 29 هەزار و 605 کەس لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر

بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لێبووردنی گشتیی دەرکرد

بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لێبووردنی گشتیی دەرکرد. بەگوێرەی بڕیارەکە، لێبووردنەکە تەنیا بەرپرس و چەکدارانی داعش و ئەو کەسانە ناگرێتەوە کە دەستیان لە تەقینەوەدا هەبووە