لە سەمسوور دوای 177 کاژێر لە بوومەلەرزەکە باوکێک و کوڕێكی و کچەکەی رزگارکران

13-02-2023
هەوار ئیسماعیل
رزگارکردنی کەسێک لەژێر داروپەردووی باڵەخانەیەکدا. وێنە: AA
رزگارکردنی کەسێک لەژێر داروپەردووی باڵەخانەیەکدا. وێنە: AA
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

لە پارێزگای سەمسووری باکووری کوردستان و دوای 177 کاژێر لە روودانی بوومەلەرزەکە باوکێک و کوڕێک و لە کاژێر 178یش کچە شەش ساڵانەکەی لەژێر داروپەردووی باڵەخانەیەکدا رزگارکران. 
 
ئەمڕۆ دووشەممە 13ی شوباتی 2023، لە هەشتەمین رۆژی دوای بوومەلەرزەکە لە سەمسوور، باوکێک و کوڕێک و کچە شەش ساڵانەکەیشی دوای 177 کاژێر لە روودانی بوومەلەرزەکە لەژێر داروپەردووی باڵەخانەیەکدا رزگارکران. 
 
دوای رزگارکردنیان لەلایەن تیمەکانی گەڕان و فریاکەوتنەوە بە ئەمبوڵانس گوێزرانەوە بۆ نەخۆشخانە. 
 
هەر ئەمڕۆ، لە سەمسوور لە کاژێری 177ی دوای بوومەلەرزەکە کەسێكی 35 ساڵ بە ناوی بونیامین ئیداجی لەژێر داروپەردووی باڵەخانەیەکی هەشت نهۆمی لەلایەن تیمێکی سۆماڵییەوە بەزیندوویی دەرهێندرا و گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانە. 
 
لە شاری ئەنتاکیای سەر بە پارێزگای هاتای تورکیاش لە کاژێرەکانی 175، 176، 177 و 178ی دوای بوومەلەرزەکە پێنج کەس رزگارکران.
 
لە کاژێری 176ی دوای بوومەلەرزەکە ژنێکی تەمەن 70 ساڵ بەناوی نورای گوربوز لەژێر داروپەردووی باڵەخانەیەکی سێ نهۆمی رزگارکرا. 
 
هەر لە شاری ئەنتاکیا و لە کاژێر 178ی دوای بوومەلەرزەکە، ژنێک بەناوی ئەسما رزگارکرا و کوڕە 15 ساڵانەکەی کە ناوی عومەرە هێشتا زیندووە و تیمەکان هەوڵدەدەن لە ژێرداروپەردووی باڵەخانەکە بیهێننە دەرەوە. 
 
لە کاژێری 177یشدا ژنێكی تەمەن 26 ساڵ بەناوی دەریا ئاکدۆغان لە هەمان شار رزگارکرا.  
 
لە ژێر داروپەردووی باڵەخانەیەکی دیکەدا لە گەڕەکی جوبرائیل لە ئەنتاکیا دوای 176 کاژێر ژنێک بەناوی سەراب دۆنمەز رزگارکرا. 
 
ژنێکی دیکەش بەناوی نایدە عومەر دوای تێپەڕبوونی 175 کاژێر بەسەر بوومەلەرزەکە لە ژێر باڵەخانەیەکی رووخاودا بە زیندوویی دەرهێندرا.
 
دوای رزگارکردنیان لەلایەن تیمەکانی گەڕان و فریاکەوتنەوە بە ئەمبوڵانس گوێزرانەوە بۆ نەخۆشخانە.
 
بەگوێرەی دوایین ئامارە فەرمییەکان، بەهۆی بوومەلەرزەکەی مەرەشی باکووری کوردستان کە 6ی شوباتی 2023 روویدا، لە 10 پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیا 31 هەزار و 643 کەس گیانیان لەدەستداوە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە، 790 قوتابخانەکەی کردەوە.

سوودانی 790 قوتابخانەی کردەوە کە لە رێککەوتنێکدا لەگەڵ چین دروستکراون

ئەمینداری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە رێوڕەسمەکەدا گوتی، دابەشکردن و دروستکردنی ئەو قوتابخانانە لەسەر بنەمای چڕیی دانیشتووانی هەر پارێزگایەک، دوو دەوامی و سێ دەوامیی قوتابخانە، هەروەها بوونی قوتابخانەی خراپ بووە.