بڕیاری دەستگیرکردن بۆ 31 کەس لە مەلەتیی باکووری کوردستان دەرکرا

13-02-2023
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە پارێزگای مەلەتیی باکووری کوردستان بڕیاری دەستگیرکردن بۆ 31 کەس دەرکرا.
 
سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی مەلەتی ئەمڕۆ دووشەممە 13ی شووباتی 2023 بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ 31 کەس دەرکرد، ئەوەش لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە سەبارەت بەو باڵەخانانەی کە بەهۆی بوومەلەرزەکەی مەرەش لە پارێزگای مەلەتی رووخاون، ئەنجام دراوە.
 
چاوەڕوان دەکرێت ژمارەی ئەو کەسانە زیاد بکات کە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکەدا دەستگیر دەکرێن.
 
بەگوێرەی ئەو داتایانەی رۆژی 11ی شووباتی 2023 لەلایەن پارێزگای مەلەتی بڵاوکراونەتەوە، لەو پارێزگایەدا بەهۆی بوومەلەرزەکەوە 1224 کەس گیانیان لەدەستداوە و 6962 کەسی دیکەش بریندارن؛ هەروەها لە ئەنجامی بوومەلەرزەکە 1154 باڵەخانە لەو پارێزگایەی باکووری کوردستان رووخاون یان زیانیان بەرکەوتووە.
 
بوومەلەرزەکە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی 31643 کەس و برینداربوونی زیاتر لە 81 هەزار کەسی دیکە لە باکووری کوردستان و تورکیا.
 
هەرێمی عەفرینی رۆژئاوای کوردستانیش زیانی زۆری بەهۆی بوومەلەرزەکەوە بەرکەوتووە، بەجۆرێک تاوەکو ئێستا لانیکەم 1012 کەس گیانیان لەدەستداوە، 278 باڵەخانە بە تەواوەتی رووخاون، 1110 باڵەخانەی دیکەش زیانیان بەرکەوتووە و لانیکەم 1391 خێزانیش ناچار بوون ماڵەکانیان جێبهێڵن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هێزە ئەمنییەکانی تورکیا.

لە روها چوار کەس بە تۆمەتی بانگەشەکردن بۆ پەکەکە دەستبەسەرکران

تیمەکانی پۆلیس هەڵیانکوتایەسەر چەندین ماڵ. لە ئۆپەراسیۆنەکەدا چوار گەنجیان بە ناوەکانی حوسێن کڵڤان، سلێمان قارەمان، عەبدوڵڵا رابندوز و محەممەد بەکرئۆغڵو دەستبەسەرکرد و بە تۆمەتی ئەوەی بانگەشەیان بۆ پەکەکە کردووە.