رووداو دیجیتاڵ
عەبدولحەمید دەربەندی، نوێنەری سەرۆک مەسعود بارزانی لە رۆژئاوای کوردستانە و بە جیا لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە و ئەنەکەسە کۆدەبێتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، کۆبوونەوەی نوێنەری سەرۆک بارزانی و مەزڵووم عەبدی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دەستیپێکردووە و لە حەسەکە بووە. ئێوارەی ئەمڕۆش لە قامشلۆ لەگەڵ ئەنەکەسە کۆدەبێتەوە.
ئێستا کە چارەنووسی سووریا دەگۆڕێت و هەموو لایەنەکان خەریکی دانانی نەخشەی داهاتووی وڵاتەکەن، هەوڵەکان بۆ یەکڕیزیی کورد لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا زیاد بوون.
سەردانەکەی عەبدولحەمید دەربەندی لەو چوارچێوەیەدایە.
لە 8ـی ئەم مانگەش سەرۆک مەسعود بارزانی لەگەڵ شاندێکی ئەنەکەسە لە هەولێر کۆبووەوە و جەختی لە پشتیوانیکردنی دۆزی گەلی کورد لە سووریا کردەوە.
بارەگای بارزانی لە راگەیێندراوەکەدا نووسیبووی: سەرۆک بارزانی "جەختی لە پشتیوانیکردنی دۆزی گەلی کورد لە سووریا و پێویستیی یەکڕیزیی و یەکهەڵویستیی لایەنە کوردییەکان و رەچاوکردنی بەرژەوەندییەکانی گەلی کورد لە سووریا و پشتبەستن بە دیالۆگ و رێکاری ئاشتیانە کردەوە."

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ