لە گەرمیان مێرمنداڵێک بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا
رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگای بەنداوی کفری، کوڕێکی 15 ساڵان گیانی لەدەستدا.
رۆژی دووشەممە، 13ـی کانوونی یەکەمی 2025، سامان عەلی، گوتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان بە رووداوی راگەیاند، رووداوەکە لە نێوان ماتۆڕسکیلێک و ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لەسەر رێگای بەنداوی کفری روویداوە و ماتۆرسوارەکە گیانی لەدەستداوە.
گوتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان "ماتۆڕسوارەکە بە برینداری گەیێندرایە نەخۆشخانە و لەوێ گیانی لەدەستدا، دواتر رەوانەی پزیشکی دادی کەلار کرا."
بە پێی زانیارییەکانی رووداو، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی، (ی. م. ح) و تەمەنی 15 ساڵە.