رووداو دیجیتاڵ
له درێژه‌ى به‌رنامه‌ى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ به‌غدا، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەید عەممار ئه‌لحەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی، کۆبووەوە.
بەپێی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، گرنگيی بەهێزکردنی تێگەیشتنی نیشتمانيى نێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراق و پێویستيی کاری هاوبەشیان تاوتوێ کرد "بۆ دەستەبەرکردنی بەشداريی هەموو پێکهاتەکانی وڵات لە پرۆسەی سیاسی و بەڕێوەبردنی کاروباری وڵات‌دا. له‌مباره‌يه‌وه هه‌ردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگيى پابەنديى بە دەستووره‌وه وەک بنەمایەک بۆ چارەسەرکردنی پرسە ناکۆکەکان و بەدیهێنانی دادپەروەری لەنێوان پێکهاتەکانی وڵات‌دا".
ئەوەش هاتووە، "هەروەها هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگيی یەکخستنی هەوڵەکان کردەوە بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگە سیاسی و ئابوورییەکانی بەردەم وڵات، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر بنیاتنانی دیدگایەکی یەکگرتوو کە پشتگیريی سەقامگیری و پێشکەوتنی عێراق بکات".
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باسیان لە پەرەسەندنەکانی ناوچه‌كه كرد و جەختیان لە بره‌ودان به هاريكارى و هەماهەنگيی هاوبەشى لايه‌نه سياسييه‌كان کردەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی لێکەوتەکانی، به‌سه‌ر وڵاته‌وه.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ