ئاسایش و مووچە تەوەری سەرەکیی گفتوگۆکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بوون لە بەغدا
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لە بەغدا زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای عێراق کرد، تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکانیشی چەند بابەتێکی چارەنووسسازی وەک مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و هێرشە درۆنییەکانی سەر هەرێمی کوردستان بوو.
ئەمڕۆ شەممە، 13ـی کانوونی دووەمی 2024، لە شاری بەغدا رێوڕەسمی ساڵیادی تیرۆرکردنی محەممەد باقر حەکیم ناسراو بە "شەهیدی میحراب" بەڕێوەچوو. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەو رێوڕەسمەدا بە ئامادەبوونی لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق؛ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و بەرپرسانی حیزبی و حکومی عێراق، گوتارێکی پێشکێش کرد و دواتر لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق، سەرۆکی پارتی تەقەدووم، سەرۆکی عەسائیبی ئەهلی حەق و سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کۆبووەوە و تاوتوێی بارودۆخی عێراق و هەرێمی کوردستانیان کرد.
فەرمانبەران و خەڵکی هەرێمی کوردستان لە دۆخێکی خراپ‌دا دەژین
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە رێورەسمی ساڵیادی تیرۆرکردنی محەممەد باقر حەکیم گوتارێکی پێشکێش‌کرد، تێیدا تیشکی خستە سەر بارودۆخی فەرمانبەران و خەڵکی هەرێمی کوردستان بەهۆی نەبوونی مووچە، داوای لە سەرجەم لایەنە سیاسییەکان و ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد پشتیوانی لە چارەسەرکردنی پرسی بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بکەن.
نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند؛ "ئێستا، لەبەر نەبوونی بودجە و مووچە لە هەرێمی کوردستان، فەرمانبەران و خەڵک لە دۆخێکی زۆر خراپ‌دا دەژین و ئەوە کاریگەرییەکی خراپی کردووەتە سەر هەموو کەرتەکان لە هەرێمی کوردستان."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتی؛ "زۆر پێویستە ئەو کێشە گەورەیە بەزوویی چارەسەر بکرێت، ئەوەش بەرپرسیاریێتی هەموومانە، چونکە هەرێمی کوردستان و فەرمانبەرەکانی بەشێکن لە عێراق. بۆیە داوا لە تەواوی سەرکردە و لایەنە سیاسییەکان، فراکسیۆنەکان و هەموو ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکەم پشتیوان بن بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان".
هێرشە درۆنییەکان "زیانیان بە هەرێمی کوردستان گەیاندووە"
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە گوتارەکەیدا ئاماژەی بەو هێرشە درۆنییانە کرد، کە لەلایەن میلیشیاکانی عێراقەوە دەکرێنە سەر بنکەی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگە، بە پێشێلکردنی دەسەڵاتەکانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی وەسفکرد و گوتی "ئەو هێرشانە زیانێکی زۆریان بە ئاسایش و ژیانی خەڵکی هەرێمی کوردستان گەیاندووە."
نێچیرڤان بارزانی دەڵێت "پێشێلکردنی دەسەڵاتی (محەممەد شیاع سوودانی،) فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بە هێرش بۆ سەر نێردە دیپلۆماسییەکان و هێزەکانی هاوپەیمانان و پێشمەرگە، کاری حکومەت تێکدەدات و ئاڵۆزی دروست دەکات"، دەشڵێت "ئەو هێرشانە زیانێکی زۆریان بە ئاسایش و ژیانی خەڵکی هەرێمی کوردستان گەیاندووە، دڵەڕاوکێیان لە هەموو بازاڕی عێراقیشدا دروستکردووە، دەرفەتیشی داوەتە تیرۆریستانی داعش هێرشەکانیان زۆرتر بکەن."
"هێزەکانی هاوپەیمانان لەسەر داوای عێراق هاتوون"
پرسی مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە عێراق مژاری گەرمی ئەم رۆژانەی گۆڕەپانی سیاسی عێراقە و بەشێک لە لایەنە شیعەکان لەهەوڵی دەرکردنی یاسایەکن لە پەرلەمان بۆ دەرچوونی ئەو هێزانە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەبارەی بەو پرسە داوای کرد دەرفەت بدرێتە سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ئەوەی بە پلانێکی هاوبەش لە زەوینەکی ئارام‌دا گفتوگۆیان لەگەڵدا بکات.
نێچیرڤان بارزانی ئاماژەیدا "هێزەکانی هاوپەیمانان لەسەر داوای عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش هاتوون؛ پێویستە دەرفەت بدرێتە حکومەتی فیدراڵی و بەڕێز سەرۆکوەزیران سوودانی، کە بەگوێرەی پێویست بە پلانێکی هاوبەش لە زەوینەکی ئارام‌دا گفتوگۆیان لەگەڵدا بکات، بۆ رێککەوتن لەسەر داهاتووی هاریکاریی نێوان هاوپەیمانان و عێراق."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دووپاتیکردەوە؛ "دەبێت دەزگا نیشتمانییەکانی عێراق کاری خۆیان بکەن، بەپێچەوانەوە خەڵکی عێراق دەخرێنە کێشە و ئاڵۆزیی نوێوە، لەکاتێکدا عێراق ئێستا زیاتر لە هەموو شتێک پێویستی بە پاراستنی سەقامگیرییەکەی هەیە."
کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لایەنەکانی عێراق
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوای کۆتاییهاتنی رێوڕەسی ساڵیادی تیرۆرکردنی محەممەد باقر حەکیم، لەگەڵ هەریەک لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پارتی تەقەدووم، فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، قەیس خەزعەلی، سه‌رۆكى عه‌سائيبى ئه‌هلى حه‌ق و نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا و پاشان لەگەڵ ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کۆبووەوە.
ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی و محەممەد شیاع سوودانی، گفتوگۆکردن بوو لەباره‌ى هه‌نگاوه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فيدراڵيى عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنى پرسى بودجه، مووچه و ههناردهكردنهوهى نه‌وتى كوردستان.
لە راگەیێنراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا باس لەوە کراوە؛ لە کۆبوونەوەکەدا "هه‌ردوولا هاوڕا بوون ئه‌و پرسانه به‌پێى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێن و نابێ هاووڵاتيانى هه‌رێمى كوردستان زيانمه‌ند بن. هه‌روه‌ها سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له‌وه كرده‌وه؛ ده‌بێ چاره‌يه‌كى يه‌كجارى بۆ بابه‌تى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان هه‌بێت و تێكه‌ڵ به پرسه‌كانى ديكه نه‌كرێت."
ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لە سنووری مادەی 140
دوای کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکوەزیران، دووەم کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ محەممهد حه‌لبووسى، سه‌رۆكى پارتى ته‌قه‌دووم بوو، کە تێیدا باسيان له دۆخى سياسى و ئه‌منيى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان كرد و تيشكيان خسته سه‌ر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و دۆخى ناوچه‌كه.
بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان "لەو کۆبوونەوەیەدا هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى هاريكاريى لايه‌نه سياسييه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارييه‌كانى ئێستا و، پاراستنى سهقامگيريى سياسيى وڵات و دوورکەوتنەوە له لێكه‌وته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى ناوچه‌كه."
هەر لەم کۆبوونەوەیەدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی پارتی تەقەدووم گفتوگۆیان لەبارەی ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكانى عێراق و ناوچه‌كانى ماده‌ى 140ـی ده‌ستوور کرد.
"بەئامانجگرتنی پێشمەرگە، زیان بە سەقامگیریی عێراق دەگەیێنێت"
ئەم ئێوارەیە سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ فايه‌ق زێدان، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌ريى عێراق کۆبووەوە و هاوکاریی نێوان ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هێرشکردنە سەر نێردە دیپلۆماسییەکان و هێزەکانی هاوپەیمانانیان تاوتوێکرد و بەئامانجگرتنی پێشمەرگەیان بە زیان بۆ سەقامگیری و ئارامیی عێراق وەسفکرد.
بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان؛ "هه‌ردوولا جه‌ختيان له رۆڵ و پێگه‌ى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى و يارمه‌تيدانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى وڵات كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌يان به هێرشكردنه سه‌ر نێرده ديپلۆماسييهكان و هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان و به‌ئامانجگرتنى پێشمه‌رگه كرد."
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی دا؛ "هەردوولا هاوڕا بوون كه ده‌بێ ئارامى و ئاساييشى وڵات پارێزراو بێت و عێراق نه‌خزێته نێو كێشه و ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه‌وه، هه‌روه‌ها به ئامانجگرتنى پێشمه‌رگه‌يان به زيان بۆ ئارامى و سه‌قامگيریی وڵات له قه‌ڵه‌م دا."
پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی جیهان
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی عەسائیبی ئەهلی حەق پرسی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدایان تاوتوێکرد و دووپاتیان لە دوورکەوتنەوەی عێراق لەو ئاڵۆزییانە کردەوە کە ناوچەکەیان گرتووەتەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ قه‌يس خه‌زعه‌لى، سه‌رۆكى عه‌سائيبى ئه‌هلى حه‌ق کۆبووەوە، بەگوێرەی راگەیێنراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان؛ "هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى پاراستنى ئارامى و سهقامگيريى وڵات و دوورکەوتنەوەی عێراق له ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه كرده‌وه و تيشكيان خسته سه‌ر په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و پشتگيرييان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان به گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن، ده‌ربڕى."
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگەكانى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناوچه‌كه و جيهان له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش تاوتوێ کران.
کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان "ئەرکە و دەبێت چارەسەر بکرێت"
کۆبوونەوەیەکی دیکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى ده‌وڵه‌تى ياسا بوو و دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکە، نووری مالیکی، سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى ده‌وڵه‌تى ياسا بە رووداوی راگەیاند؛ "کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئەرکە و دەبێت چارەسەر بکرێت."
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوا کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لە بەغدا لەگەڵ سەرکردە سیاسییەکان لەگەڵ نوورى مالكى، سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى ده‌وڵه‌تى ياسا بوو، لەو کۆبوونەوەیەدا دۆخى سياسى و ئه‌منيى عێراق و كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا تاوتوێ کران.
بەگوێرەی راگەیێنراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، "لەو کۆبوونەوەیەدا نێچیرڤان بارزانی و نووری مالیکی هاوڕا بوون کە دەبێت لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى عێراق، به هاريكارى و تهبايى، رووبه‌ڕووى ئاڵنگارييه‌كانى ئه‌م قۆناخه و دۆخى ئاڵۆزى ناوچه‌كه و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر ببنه‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌بێ عێراق له ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه‌وه نه‌گلێت و هه‌مووان به‌رژه‌وه‌نديى باڵاى وڵات بپارێزن."
لەباره‌ى به‌رده‌واميى گفتوگۆى حكومه‌تى فيدراڵيى عێراق و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، "هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به لێكتێگه‌يشتن و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور كرده‌وه، به شێوه‌يه‌ك ماف و شايسته‌كانى هه‌موو پێكهاته‌كان پارێزراوبن."
هاوکات، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى ده‌وڵه‌تى ياسا، لە کۆبوونەوەکەدا هێرشه درۆنييهكانى سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و وڵاتانى دراوسێ، هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش و لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕی غه‌ززه به‌سه‌ر ناوچه‌كەیان تاوتوێکرد".
دوای کۆبوونەوەکە سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند؛ "کۆبوونەوە و گفتوگۆکانمان لەگەڵ سەرۆکایەتی و برایانمان لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە، چونکە یەک چارەنووسمان هەیە و چاککردنی دۆخی هەرێمی کوردستان کاریگەریی ئەرێنی لەسەر بەغدا دەبێت، بۆیە بەردەوام کە کۆدەبینەوە و گفتوگۆ لەبارەی خاڵە هاوبەشەکان دەکەین، هەندێک پرسیش هەن کە پێویستیان بە چارەسەرە و دەتوانین بڵێین سرووشتی کار دروستی دەکات."
نووری مالیکی گوتی؛ لە کۆبوونەوەکەدا "تاوتوێ هەندێک بابەتی پەیوەندیدار بە بارۆدۆخی ئەمنیمان کرد، بەتایبەتی ئەو بارودۆخەی لە هەندێک ناوچەی هەرێمی کوردستان روودەدات، ئێمە پێداگرین لەسەر سەلامەتی بارودۆخی ئەمنی عێراق و هەرێمی کوردستان، واتا گفتوگۆکانمان پشتی بەوە دەبەست، کە ئێمە هاوبەشین بۆ ئەوەی وڵاتێکی سەقامگیر دروست بکەین و عێراق لە هەموو پشێوی و ئاڵۆزییەک بەدوور بگرین."
لەبارەی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نووری مالیکی بە رووداوی راگەیاند؛ "برایانمان گفتوگۆیان لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش کرد و ئێمەش پشت بەخوا لەگەڵ حکومەت قسە دەکەین لەبارەی خەرجکردنی مووچەکانیان. ئەوە ئەرکە و هەر دەبێت چارە بکرێت، چۆن کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندی هەر بەردەوام بێت؟ ئەوە لە بەرژەوەندیی هەردوولاماندا نییە."
کۆبوونەوە لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق
دوا کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەلينا رۆمانۆوسكى، باڵيۆزى ئه‌مريكا بوو له عێراق.
بە گوێرەی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، "له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا ده‌رباره‌ى ره‌وشى سياسى و ئه‌منيى عێراق و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فيدراڵيى عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان، بيروڕايان گۆڕييهوه، هه‌روه‌ها باسيان له دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و ئه‌گه‌ر و لێكه‌وته‌كانى كرد."
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه و رێگرى له فراوانبوونى ئاڵۆزييهكان. "په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا، تاوتوێ كران."
بە وێنە؛ کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئالینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق. بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، "لەبارەی ره‌وشى سياسى و ئه‌منيى عێراق و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى… pic.twitter.com/EgC0XZkK9v
— Rudaw (@Rudawkurdish) January 13, 2024