ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی کۆدەبێتەوە

رووداو-هەولێر

بڕیارە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەسەرپەرشتی مەسعود بارزانی لە هاوینەهەواری پیرمام کۆببێتەوە.


عەلی حوسێن، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، رۆژی شەممە 14-1-2017 ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بەسەرپەرشتی مەسعود بارزانی لە هاوینەهەواری پیرمام کۆدەبێتەوە.

عەلی حوسێن گوتی: "کۆبوونەوەکە کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتییە و تێیدا بارودۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە تەوەری سەرەکی دەبن".

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان