(رووداو) پەردە لەسەر گەندەڵی و پارەكێشانەوە لە وەزارەتی پێشمەرگە لادەبات

هیڤیدار ئەحمەد و ساڵح قادر
رووداو - هەولێر
بەپێی ئەو بەڵگەنامانەی لەبەر دەستی (رووداو) دان، لە وەزارەتی پێشمەرگە ‘‘ئیختیلاس’’ و ‘‘زێدەڕۆیی’’ لە خەرجكردنی بودجەی وەزارەتدا كراوە و بەرپرس و فەرماندەكانی پێشمەرگە پارەیەكی زۆر بە ناوی نەسرییە وەردەگرن و هەندێك لەو لێژنانەی بۆ خەرجكردنی پارەی مانگانەی فەوجەكان تەرخانكراوە ‘‘وەهمین’’ و ئاگایان لە چۆنیەتی خەرجكردنی ئەو پارانە نییە. بەرپرسێكی ئەو وەزارەتەش دەڵێت دەبێت ئیجرائاتی یاسایی بەرامبەر ئەو كەسانە بكرێت.
بەپێی ئەو بەڵگەنامانە، وەزارەتی پێشمەرگە لێژنەیەكی بۆ لێكۆڵینەوە لە خەرجكردنی پارەی مانگانەی لیوا و فەوجەكان پێكهێناوە و لە ئەنجامدا بۆی دەركەوتووە كە چەندین ‘‘گەندەڵی’’ و ‘‘ئیختیلاس’’ و ‘‘وەسڵ و لێژنەی وەهمی’’ لە خەرجكردنی ئەو پارەیەدا هەیە. بەپێی راپۆرتەكە ‘‘ئەمە دوورە لە رەوشتی پێشمەرگە’’.
فەرماندە و ئەفسەرەكان لە نێوان خۆیان دابەشی دەكەن
بەپێی راپۆرتەكە كە لەلایەن فەرمانگەی چاودێریی دارایی وەزارەتی پێشمەرگە بە ژمارە 74 لە رۆژی 1/7/2013 ئاراستەی ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە كراوە، پارەی نەختینە بریتییە لە (نەسریە، ئازووقە و سووتەمەنی)، ئەو پارەیەش بە پێچەوانەی رێنمایی دارایی مانگانە لە فەوجەكان خەرج كراوە ‘‘زۆرینەی پارەكە لە نێوان فەرماندەی یەكە و ئەفسەرانی بارەگاكان دابەشدەكرێ‘‘. لە كاتێكدا ‘‘پێویست بوو لە رێگای لێژنەكانی (نەسریە – ئازووقە – سووتەمەنی) پارەكان خەرج كرابایە.
كۆپیەكی ئەو راپۆرتە دەست (رووداو) كەوتووە كە فەرمانگەی چاودێری دارایی دەڵێت فەرمانگەكەیان چەندینجار رێنمایی دارایی ئاراستەی گشت یەكەكان كردووە بۆ كۆنتڕۆڵی ئەو خەرجیانە، بەڵام هیچ كارێك نەكراوە بۆ رێكخستنیان.
ئەو لێژنەیە لە بەدواداچوونەكەیدا لێكۆڵینەوەی لە خەرجییەكانی بارەگای لیوای 12 و هەر چوار فەوجەكەی سەر بەو لیوایە كردووە و بۆیان دەركەوتووە پارەی بەردەست و سووتەمەنی و بەشێكی زۆری پارەی سەوزە و میوە لەسەر فەرماندەكان دابەش دەكرێت.
‘‘لێژنەكان وەهمین’’
بارەگای لیوای 12 لە مانگی ئایاری 2012دا 15 ملیۆن و 50 هەزار دینار خەرجی هەبووە. فەوجی یەكی ئەو لیوایە 61 ملیۆن خەرجی هەبووە لە ماوەی پێنج مانگدا، فەوجی دوو 58 ملیۆن و 500 هەزار دینار، فەوجی سێ 59 ملیۆن دینار و فەوجی چوار 54 ملیۆن دینار خەرجییان هەبووە لە ماوەی پێنج مانگدا.
بەپێی راپۆرتی فەرمانگەكە ‘‘لێژنەكان ئاگایان لە پارە نییە و وەهمین، وەك تێكڕای لیواكانی دیكە دابەش دەكرێت’’.
لە راپۆرتەكەدا ئاماژە بەو پارەیە دراوە كە بەسەر بەرپرسانی فەوجی سێ لە لیوای 11دا دابەشكراوە، ئامر فەوج یەك ملیۆن و 500 هەزار دینار، جێگری ئامر فەوج 1 ملیۆن دینار، مساعد 400 هەزار دینار، میرە 300 هەزار دینار، ئیدارە 300 هەزار دینار، ئامر سریە 300 هەزار دینار.
لێژنەكەی فەرمانگەی چاودێری دارایی كە لە سێ عەمید پێكهاتوون بە ناوەكانی (نامیق فایەق، خالید كاكە برا عەزیز و بەهمەن محەممەد فەرەج) سەردانی بنكەی مەشقی پیادەی كەركووكیان كردووە و بۆیان دەركەوتووە:
1 - لێژنەكان وەهمی بوون، چونكە ئاگایان لە مەسروفات نەبوو، لێژنەكان ئەركی كڕینی تەڕەیان ئەنجام نەدابوو، هیچ جۆرە وەسڵێكی تەڕەیان نەبوو.
2 - ئەو سووتەمەنییەی بۆ موەلیدەكانیان دابین دەكرێت لە بەڕێوەبەرایەتی مەشقی سەربازییەوە بۆیان دابین دەكرێت، بەڵام نازانرێت لەلایەن كێ وەردەگیرێت و سەرف دەكرێت، چونكە لێژنەیان نییە بۆ وەرگرتن و سەرفكردن.
‘‘7 ملیۆن دینار ببە و واز بێنە’’
ئەو لێژنە سێ كەسییە چەندین ‘‘سەرپێچی’’ و ‘‘ئیختیلاس’’ و ‘‘گەندەڵی’’یان ئاشكرا كردووە كە بە قسەی ئەوان لەسەرجەم لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگەدا هەیە. ئەوانیش بریتین لە:
1 - پارەی نەسریە و خەرجییەكان وەكو مووچە دابەش دەكرێت بەسەر ئەفسەر و فەرماندەكاندا، بەپێی رێنمایی دارایی ئەوە دەچێتە بواری ‘‘ئیختیلاس’’، ئەمەش ‘‘دوورە لە رەوشتی پێشمەرگە و دیسپلینی سەربازی’’.
2 - هیچ جۆرە دیسپلینێكی سەربازی لەو یەكانەدا نییە بەهۆی حاڵەتی دابەشكردنی پارە بەسەر فەرماندەكاندا، بۆ نموونە: ئەفسەری ئیداری هەیە داوای لە فەرماندەكەی كردووە مانگی (7 ملیۆن دینار) لە نەسریە ببات بەس واز لە ئیشی ئیداری بهێنێت، بۆ ئەوەی بە شێوەیەكی یاسایی كارەكانی ئەنجام بدات.
3 - جێگای ئەفسەر و سەربازەكانیان و مستەودەعی ئازووقە و چێشتخانەی ئەفسەر و كارمەندەكان باش نییە، چونكە پارەكەیان بۆ شتی (غیر مشروع) بەكاردەهێنرێت.
4 - لێژنەكانیان وەهمییە، وسوڵاتی تەسفیەی پارەكانیان لەلایەن خۆیانەوە دروستدەكرێ، كە ئەمەش هەمووی لە نێوان ئەفسەری ئیداری و میرە و فەرماندەكانی یەكەكان جێبەجێ دەكرێ.
پارە دراوەتە ‘‘ئەفسەری لابەلا’’
بەپێی ئەو بەڵگەنامانەی لەبەردەستی (رووداو)دان لەبارەی خەرجیی لیوای 12، نەسریەی ئامر لیواكە 2 ملیۆن دینار بووە، جێگرەكەی 1.5 ملیۆن دینار بووە. هەروەها بڕی 350 هەزار دینار بەناوی ‘‘ئەفسەری لابەلا’’ خەرج كراوە.
هەر بەپێی ئەو بەڵگەنامانە، ئەفسەرانی سەرجەم فەوجەكان مانگانە بڕە پارەیەك بە ناوی سووتەمەنی وەردەگرن، بەڵام خەرجكردنی ئەو پارەیە لە فەوجێك بۆ فەوجێكی دیكە جیاوازە، بۆ نموونە لە هەندێك فەوجدا ئامر فەوج 2 ملیۆن دینار بە ناوی سووتەمەنی وەردەگرێت و هەندێكیش 1 ملیۆن و 500 هەزار دینار. ئەو پارەیەش بەپێی بەڵگەنامەكان بۆ پلەی ئامر فەوج تاوەكو ملازم خەرج دەكرێت. خەرجكردنەكەش لە فەوجەكاندا وەكو یەك نییە، بۆ نموونە لە هەندێك فەوج ملازم 100 هەزار دیناری بۆ خەرجكراوە، لە هەندێك فەوجیش 50 هەزار دینار خەرجكراوە. خەرجی ئەو فەوجانەش بۆ سووتەمەنی لە 10 ملیۆن دینارەوە تاوەكو 14 ملیۆن دینار بووە. هەروەها بەپێی بەڵگەنامەكان لە هەندێك فەوج پارەی نەسریە بۆ كرێی خانوو خەرجكراوە، بۆ نموونە لە لیوای 9ی پیادە مانگانە بڕی 600 هەزار دینار دراوەتە عەقید (ف.ق.ح) بۆ كرێی خانوو. ئەمە لە كاتێكدایە چەندین پێشمەرگە هەن كە كرێچین و كەس نییە كرێ خانوویان بدات، بگرە هەندێكیان لە خراپترین دۆخی ژیاندا دەژین.
بەپێی زانیاری (رووداو) ئەو ئۆتۆمبێلانەی تابلۆی وەزارەتی پێشمەرگەیان پێوەیە بەنزینیان لەسەر وەزارەتە، هەروەها هەر ئامر سریەیەك مانگانە بڕی 100 لیتر بەنزینی دەدرێتێ، بەڵام مانگانە پارەیەكی زۆر دەدرێتە بەرپرس و ئەفسەر و فەرماندەكانی پێشمەرگە بە ناوی كڕینی سووتەمەنی.
لەو راپۆرتانەدا نووسراوە پارە بۆ كڕینی سووتەمەنی، بەڵام رووننەكراوەتەوە ئەو سووتەمەنییە چییە، بەنزینە، نەوتە، گازە، بەڵام پێدەچێت مەبەست هەر بەنزین بێت، چونكە هەندێك لەو فەوجانە لە مانگی 5 و 6 پارەیان بە ناوی سووتەمەنی وەرگرتووە.
‘‘چەك و تەقەمەنی پێشمەرگە كۆن و بەسەرچووە’’
بەپێی راپۆرتێكی ئەمیندارێتی گشتی وەزارەتی پێشمەرگە كە بە ژمارە (أ/2/5073) لە رۆژی 11/6/2012 ئاراستەی وەزیری پێشمەرگە كراوە، تاوەكو ئەو رێكەوتە زۆربەی چەك و تەقەمەنی پێشمەرگە ‘‘كۆن و بەسەرچوو’’ بوون.
ئەو راپۆرتە كە لەلایەن ئەفسەرانی هۆشیاری نیشتیمانی ئامادەكراوە، ئاماژەی بە چەندین كەموكوڕی وەزارەتی پێشمەرگە داوە
لەوانەش بیناو بارەگا و سەربازگەی لیواكانی پێشمەرگە بە گشتی ‘‘ناشایستەن’’ و ‘‘نەگونجاوە’’ لەگەڵ پرەنسیپی یەكەی سەربازی، تەنانەت هەندێك یەكە لە خانووی كرێدان بۆ نموونە فەوجێكی لیوای یەكی پیادە. هەروەها كەمیی ئۆتۆمبێل بۆ گواستنەوەی هێزەكان لە كاتی پێویست.
بەپێی راپۆرتەكە ‘‘چەك و تەقەمەنی بە هەموو جۆرەكانی و بەپێی میلاكی لیواكان زۆر كەمە و ئەوەی هەیە زۆر كۆنە و تەمەنی بەسەرچووە، تەقەمەنیش بەهەموو جۆرەكانی بە هەمانشێوەیە’’.
جلوبەرگی سەربازی تەنیا یەكجار دابین كراوە، لە كاتێكدا دەبێت ساڵانە دووجار (هاوینە و زستانە) جلوبەرگیان بۆ دابین بكرێت. لیژنەكە چەندین كەموكوڕی دیكەشی دەستنیشان كردووە لەوانەش ‘‘نا رێكوپێكی لە سیستمی پلە بەرزكردنەوە’’، ‘‘كێشەی خەرجنەكردنی پارەی خولەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان’’ و ‘‘بوونی كەموكوڕی لە میلاكی لیواكان’’.
165 پێشمەرگە لەلایەن دادگاكانەوە داوا كراون
لە چوارچێوەی ئەو بەرنامە چاكسازییەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە ساڵی 2012دا رایگەیاند، بڕیار درا ئەو كەسانەی لەلایەن دادگاكانەوە داواكراون دەستگیر بكرێن، دواتر ژووری ئۆپەراسیۆنی باڵای هاوبەش (وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی پێشمەرگە دامەزرا).
بەپێی بەڵگەنامەیەك كە لەبەردەستی (رووداو)ە، ئەو لێژنەیە توانی 1292 داواكراو لە كۆی 2269 داواكراو دەستگیر بكات، بەڵام تاوەكو مانگی كانوونی یەكەمی 2012، 977 داواكراو دەستگیر نەكرابوون، لەوانەش 165 داواكراویان سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەن.
بۆیە داوا لە وەزارەتی پێشمەرگە كراوە كە فەرمان بدرێت بە ژمێریاری (وەزارەت و 80ی فەلەك و 70ی فەرماندەیی) بەشێوازێكی یاسایی مووچەكانیان رابگیرێت و داوا بكرێت لە رێزدار سەرۆكی هەرێمی كوردستان فەرمان بدات ئەو داواكراوانە تەسلیم بە دادگا بكرێن.
108 كەسیان تۆمەتبارن بە كوشتن
لیستی داواكراوان كە كۆپیەكی لای (رووداو)ە، لە پلەی عەمیدی تێدایە تاوەكو پێشمەرگەی ئاسایی. بەپێی لیستەكە 50 لەو داواكراوانە سەر بە یەكێتین و 73 داواكراویش سەر بە پارتین و ئەوانی دیكەش دیاری نەكراوە سەر بە كام لایەنن. هەروەها هەندێك لەو داواكراوانە پاسەوانی بەرپرسانن، لەوانەش پاسەوانێكی لیوا بابەكر زێباری، سوپاسالاری عێراق و 2 پاسەوانی سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی.
بەپێی ئەو بەڵگەنامەیەی لەبەردەستی (رووداو)دایە، زۆربەی داواكراوان بەپێی ماددەكانی 405 و 406 لە یاسای سزادانی عێراقی كە تایبەتە بە تاوانی كوشتن، داواكراون. لە كۆی ئەو 165 كەسە 108 كەسیان بەپێی ئەو دوو ماددەیە داواكراون كە دەكاتە 65%ی كۆی داواكراوەكان.
زێدەڕۆیی لە خەرجكردنی پارە
بەپێی راپۆرتی ساڵانەی فەرمانگەی چاودێری دارایی وەزارەتی پێشمەرگە، كە لەسەر خەرجییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ساڵی 2012 ئامادە كراوە، چەندین زێدەڕۆیی دەستنیشان كراون لە خەرجكردنی پارە.
بەپێی ئەو راپۆرتە، كە ‘‘نهێنی’’یە و لە 9 لاپەڕە پێكهاتووە و بە ژمارە (32) لە 25/3/2013 ئاراستەی وەزیری پێشمەرگە كراوە، خەرجی وەزارەت و 12 لیواكەی سەر بە وەزارەت لەو ساڵەدا 360 ملیار و 275 ملیۆن و 194 هەزار و 658 دینار بووە.
بەپێی ئەو راپۆرتە كە كۆپیەكی لەلای (رووداو)ە، ئەو پارەیەی لەو ساڵەدا بۆ وەزارەت تەرخانكراوە بریتی بووە لە 309 ملیار و 177 ملیۆن دینار. واتە خەرجییەكان زیاترن لە بڕی تەرخانكراو بە بڕی 51 ملیار دینار.
راپۆرتەكە ئاماژەی بە جۆری خەرجییەكان داوە، كە ئەو پارەیەی خەرجیان كردووە زۆر زیاترە لە قەبارەی كارەكانیان، لەوانەش میوانداری و وەفدەكان كە 765 ملیۆن و 63 هەزار و 384 دیناریان خەرج كردووە. لە تێبینی لێژنەكەدا نووسراوە ‘‘بڕی پارەی خەرجكراو زۆرە بە بەراورد بە خەرجییەكانی دیكە’’.
بۆ چاككردنەوەی تەئسیساتی ئاو و كارەبا 1 ملیار و 3 ملیۆن و 555 هەزار و 525 دینار خەرجكراوە. لێژنەكە لەو بارەیەوە نووسیویەتی ‘‘بڕی پارەی خەرجكراو زۆرە بە بەراورد بە قەبارەی كارەكان’’. چاككردنەوەی هۆكارەكانی گواستنەوە بڕی 1 ملیار و 174 ملیۆن و 796 هەزار و 500 دینار خەرجكراوە. لێژنەكە پێیوایە ‘‘بڕی پارەی خەرجكراو زۆرە لەبەر ئەوەی زۆر لە ئۆتۆمبێلەكان تازەن’’.
هەروەها بۆ چاككردنەوەی خانووەكانی وەزارەت بڕی 5 ملیار و 571 ملیۆن و 291 هەزار و 343 خەرجكراوە. لێژنەكە دەڵێت ‘‘بڕی پارەی خەرجكراو زۆرە بە بەراورد بە ژمارەی خانووەكانی وەزارەت’’.
سەبارەت بە تەبەروعات و ئیعانات كە 1 ملیار و 278 ملیۆن و 222 هەزار دیناری بۆ خەرجكراوە، لێژنەكە نووسیویەتی ‘‘بڕی پارەی خەرجكراو زۆرە بە بەراورد بە ژمارەی ئەفسەران و كارمەندان’’.
رێگە نادرێت لێكۆڵینەوە بكەن
فەرمانگەی چاودێری دارایی چەند تێبینییەكی لەسەر خەرجییەكان نووسیوە كە تێیدا هاتووە ‘‘لەبەر ئەوەی بوار نەدراوە بە فەرمانگەی چاودێری دارایی بۆ ئەنجامدانی وردبینی لە گشت خەرجییەكان بەپێی (المستندات)، بۆیە نەتوانراوە وەكو پێویست سەرنج و تێبینی خۆمان لەسەر خەرجییەكان تۆمار بكەین’’.
تێبینییەكی دیكەی فەرمانگەكە لەسەر خەرجی پارەی (هاندان و پاداشت)ی پرۆژەكانە لە كاتی جێبەجێكردنیان ‘‘لە كاتی جێبەجێكردنی پرۆژەكانی بیناسازی پارەیەكی زۆر بۆ ژمارەیەكی زۆر لە ئەفسەران خەرج دەكرێ بەبێ ئەوەی رەچاوی رێنماییەكان بكرێ‘‘.
نازانن پرۆژەكانیش لە كوێن
بەپێی رێنمایی ئەنجوومەنی وەزیران لێژنەی سەرپەرشتی پرۆژەكان نابێت لە 5 كەس زیاتر بن و دەبێت ئەو كەسانە لەسەر پرۆژەكان كار بكەن، بەڵام لە وەزارەتی پێشمەرگە ‘‘ئەو پارەیە بۆ هەندێك كەس خەرج دەكرێت كە هیچ پەیوەندییان نییە بە پرۆژەكان و لەسەر گۆڕەپانی پرۆژەكان كار ناكەن، ئەو دیاردەیە بەردەوامە تەنانەت بۆ ساڵی 2013’’. هەروەها ‘‘هەندێك لەوانەی پارەی هاندانیان بۆ خەرجكراوە شوێنی پرۆژەكانیش پێنازانن’’.
راپۆرتەكە چەند نموونەیەكی لەپرۆژەكان هێناوەتەوە لەوانە دروستكردنی گۆڕەپانی مەشق بۆ بنكەی مەشقی هەولێر لەلایەن كۆمپانیای كارتاڵ، كە 6 سەرپەرشتیاری هەیە. دروستكردنی بینای لیوای 1 و فەوجەكانی لەلایەن كۆمپانیای كەركووك، كە 6 سەرپەرشتیاری بۆ دابین كراوە.
دروستكردنی كۆگا و شەقام و قوللەی پاسەوان لە بەحركە لەلایەن كۆمپانیای باز كە 9 سەرپەرشتیاری بۆ دابینكراوە و بڕی 12 ملیۆن و 900 هەزار دیناریان وەرگرتووە. نۆژەنكردنەوەی سەربازگەی گردە هۆڵ و بامەڕنی، لەلایەن كۆمپانیای عەبدولموتەلیب كە 9 سەرپەرشتیاری بۆ دابین كراوە و بڕی 5 ملیۆن و 68 هەزار دیناریان وەكو پاداشت وەگرتووە.
هەروەها نۆژەنكردنەوەی بیناكانی لیوای 8 كە كۆمپانیای شاڤیار جێبەجێی كردووە، ئەو پرۆژەیەش 7 سەرپەرشتیاری هەبووە و لە كۆتاییدا بڕی 7 ملیۆن و 480 هەزار دیناریان وەرگرتووە.
خانووی خەڵك بە پارەی وەزارەت نۆژەن دەكەنەوە
راپۆرتی فەرمانگەی چاودێری دارایی ئاماژەی بە خەرجی بەرپرسە باڵاكانی وەزارەت و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەكان كردووە و دەڵێت ‘‘نەسریەی پێویست بە بڕێكی گونجاو بۆ بەڕێزان بەرپرسە باڵاكانی وەزارەت و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەكان دابینكراوە بۆ پێداویستی رۆژانەیان، بەڵام ئەوەی تێبینی كراوە زیاد لە پێویست پارەی (میوانداری – هاوكاری و بەخشین – چاككردنی ئۆتۆمبێل) خەرجكراوە، سەرەڕای پارەی تەرخانكراو بۆ نەسریەی مانگانە’’.
فەرمانگەی چاودێری دارایی تێبینی كردووە كە ‘‘رێكخستنی دەرخستەكانی بیناسازی و دروستكردنی بینا بە گشتی بە بڕە پارەیەكی زۆر رێكدەخرێت و رەچاوی نرخەكانی بازاڕ نەكراوە، جگە لە پێدانی نرخی نوێ بە بڕە پارەی زۆر پاش ئیمزاكردنی گرێبەستەكان’’. هەروەها ‘‘هەندێكجار وادەی (ئیزافی) دەدرێتە بەڵێندەران بەبێ پاساوی یاسایی’’.
تێبینییەكی دیكەی فەرمانگەكە ئەوەیە كە: ‘‘هەندێكجار بڕە پارەیەك خەرجدەكرێت بۆ چاكسازی ئەو خانووانەی بە كرێ گیراون بۆ بەڕێوەبەرایەتییەكان، لە كاتێكدا بەپێی رێنمایی دارایی پێویستە خاوەن موڵكەكان خۆیان خەرجی چاككردن یان گۆڕانكاری لە خانووەكانیان بگرنە ئەستۆ’’.
رەتكردنەوەی دیزاینی باڵەخانەی وەزارەتی پێشمەرگە
یەكێكی دیكە لەو بابەتانەی كە لە نێو وەزارەت بووەتە كێشە دیزاینی باڵەخانەی وەزارەتی پێشمەرگەیە، بەپێی زانیاری (رووداو) ئەو دیزاینە پێشتر دراوەتە كۆمپانیایەك بە ناوی (مكتب المعمار)، بەڵام دواتر پرۆژەكەی لێوەرگیراوەتەوە و كۆمپانیاكەش داوای مافی خۆی كردووە و دەڵێت خەرجییەكی زۆری لەو دیزاینەدا كردووە.
بەپێی ئەو بەڵگەنامانە، عەمید هاشم سلێمان مەحموود كە بەڕێوەبەری ئەشغال و نیشەجێكردنە (بەوەكالەت)، لە رۆژی 27/6/2012 نووسراوێكی ئاراستەی سەرۆكایەتی هەیئەی ئەركان / ئیدارە و میرە كردووە. نووسراوێكی ئەو كۆمپانیایەی بۆیان ناردووە كە داوایان كردووە بەردەوام بن لەسەر كارەكەیان.
ئەو پرۆژەیە بە بڕیاری وەزیری پێشمەرگە لە 17/6/2012 راگیراوە، كە پێشتر بە نووسراوی وەزارەتی دارایی لە 10/5/2012 رەزامەندی لەسەر درابوو.
بەپێی راپۆرتی فەرمانگەی چاودێری دارایی لە ساڵی 2012دا بڕی یەك ملیار و 154 ملیۆن و 296 هەزار دینار دراوەتە كرێی خانوو بۆ بەڕێوەبەرایەتییەكانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە. لە راپۆرتەكەدا هاتووە ‘‘قەبارەی ئەو خەرجییە ئاماژەیە بۆ ئەوەی هەوڵ بدرێت بۆ تەواوكردنی بینایەی وەزارەت لە بەحركە) بە زووترین كات بۆ كۆتایی هێنان بە خەرجی پارەی بەكرێگرتن’’.
پێنج لیوا بۆ جلوبەرگ و پۆستاڵ كڕین دەچنە چین
بەپێی ئەو بەڵگەنامانەی لەبەردەستی (رووداو)ن، وەزارەتی پێشمەرگە بڕیاری داوە بە كڕینی جلوبەرگ و پێڵاو بۆ پێشمەرگەكانی وەزارەت، لەلایەن كۆمپانیایەك بە ناوی (رۆژان). بۆ ئەو مەبەستەش پێنج كەس لەسەر حیسابی كۆمپانیاكە بۆ ماوەی 10 رۆژ (18-28/7/2013) چوونەتە چین كە یەكێكیان پلەكەی لیوا رووكنە و سێیان پلەیان لیوایە و یەكێكیشیان پلەی عەمیدە. هەر ئەو پێنج كەسە، بە فەرمانێكی وەزاری لە رێكەوتی 19/8/2013 كراون بە لێژنە بۆ كڕینی جلوبەرگی سەربازی.
بەپێی ئەو بەڵگەنامانە، وەزارەتی دارایی بە نووسراوێك كە واژۆی رەشید تاهیر بریكاری وەزارەتی دارایی لەسەرەو لە رۆژی 30/4/2013 دەرچووە، بڕیاری داوە بە تەرخانكردنی بڕی 18 ملیار و 985 ملیۆن و 50 هەزار دینار بۆ كڕینی جلوبەرگی سەربازی بۆ 45 هەزار پێشمەرگە و پلەدار و ئەفسەرانی وەزارەت. بەڵام داوای كردووە ئەو گرێبەستە لە رێگەی كەمگری (موناقەسە) بە ئامادەبوونی نوێنەری وەزارەتەكەی ئەوان بكرێت.
بەڵام وەزارەتی پێشمەرگە ئەو داواكارییەكەی لەبەرچاو نەگرتووە و پڕۆژەكەی راستەوخۆ داوەتە كۆمپانیای (رۆژان). بەپێی بەڵگەنامەكان وەزیری پێشمەرگە لە 26/8/2013 بە واژۆی خۆی داوای لە كۆمپانیاكە كردووە دەستبەكاربێت و دەبێ لە ماوەی 180 رۆژ ئەو جلوبەرگانە بكڕێت.
رەشید تاهیر بریكاری وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان لەوبارەوە رایگەیاند ‘‘دەبێت ئەو گرێبەستە لە رێگەی كەمگری (موناقەسە)وە بكرێت’’.
‘‘پێشمەرگە پارەی نییە بگەڕێتەوە ماڵەوە’’
ئەم تەخشانكردن و بەفیڕۆدانی پارەیە لەكاتێكدایە كە پێشمەرگە تاوەكو ئەم ساتە جلوبەرگی زستانەیان وەرنەگرتووە، لە كاتێكدا بەپێی نووسراوەكەی وەزیر، دەبێ ئەو كۆمپانیایە 135 رۆژبێت دەستبەكاربووبێت. هەر بەپێی زانیارییەكانی (رووداو) ئەو گرێبەستە گرفتی تێكەوتووە بۆیە تاوەكو ئێستا جێبەجێ نەكراوە.
پێشمەرگەیەك كە نەیویست ناوی بڵاوبكرێتەوە بە (رووداو)ی گوت ‘‘بە دوو ساڵ جارێك جلوبەرگ وەردەگرین، رەوشی پێشمەرگە زۆر خراپە، تەنانەت پێشمەرگە هەیە كە دەوامەكەی تەواو دەبێت پارەی نییە پێی بگەڕێتەوە ماڵەوە’’.
‘‘نهێنیی سوپایە’’
هەرچەندە وەزارەتی دارایی بڕیاری داوە بە تەرخانكردنی زیاتر لە 18 ملیار دینار بۆ جلوبەرگی پێشمەرگە، بەڵام گرێبەستەكە بە بڕی 9 ملیار و 999 ملیۆن و 500 هەزار دینار لەگەڵ كۆمپانیای رۆژان واژوو كراوە.
ئەو پێنج كەسە دوای گەڕانەوەیان لە چین، راپۆرتێكیان بۆ وەزیری پێشمەرگە نووسیوە و باسی ئەوەیان كردووە ئەو كەلوپەلانەی ئەوان دەستنیشانیان كردووە كواڵیتییان زۆرباشە و لەگەڵ كولفەی تەخمینی ئەوان گونجاوە.
ئەو لێژنەیە داوایان لە وەزیری پێشمەرگە كردووە كە پێیانباشە لەمەودوا بەشێوەی راستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ كۆمپانیاكان بكرێت كە جێی متمانەن و پێویست بە بڵاوكردنەوە ناكات لە رۆژنامەكان ‘‘چونكە كڕینی كەلوپەلی سەربازی یەكێكە لە نهێنییەكانی سوپا’’. هەروەها داوایان كردووە ‘‘بۆ ئەمجارە پێمانباشە كۆمپانیای رۆژان بۆمان دابین بكات، چونكە جێی متمانەیە و چەند جارێكی دیكەش شتیان بۆ هێناوین’’.
‘‘پەلە بكەن’’
لێژنەكە نرخی ئەو كەلوپەلانەشیان دیاری كردووە كە بەنیازن بیكڕن: قاتی زستانە 28 هەزار دینار، قاتی هاوینە 28 هەزار دینار، كاسكێتی زستانە 5 هەزار دینار، كاسكێتی هاوینە 5 هەزار دینار، پۆستاڵی دەرەجە یەك 29 هەزار دینار، قەمسەڵە 31 هەزار دینار، فانیلەی لۆكە 5 هەزار دینار، بەتانی 14 هەزار دینار، كیسی تەجهیزات 8 هەزار دینار، كیسە خەوی دەرەجە یەك 29 هەزار دینار و مەتەری دەرەجە یەك 12 هەزار دینار.
هەر ئەو لێژنەیە لە نووسراوێكی دیكە كە ئاراستەی وەزیریان كردووە داوایان كردووە ‘‘گرێبەستی كۆتایی لەگەڵ كۆمپانیاكە بكرێت، بەپێی یاسا و رێنماییەكانی دارایی كە گونجاو بێت لەگەڵ كاروباری سەربازی، چونكە ماوەی كەممان بەدەستەوەیە، ئێمە ئەمساڵ جلوبەرگی هەردوو وەرزمان دابەش نەكردووە، بۆیە پێمان باشە پەلەی لێبكرێت’’.
‘‘ئیمزای بەرپرسان لەسەر سەرپێچییەكانە’’
كەمال رەئوف رەحیم، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی چاودێری دارایی لە لێدوانێكدا بۆ (رووداو) راستیی ناوەڕۆكی ئەو راپۆرتانەی پشتڕاست كردەوە و گوتی ‘‘راپۆرتەكانی ئێمە دەچنە بەردەم سوپاسالار تاوەكو ئیجرائاتی پێویست بگرنە بەر، ئێمە ناتوانین بڕیار بدەین، تەنیا شتەكان و تێبینی خۆمان دەخەینەڕوو’’.
كەمال رەئوف هەروەها گوتی ‘‘ئەوەی كراوە بە دڵنیاییەوە دەبێ ئیجرائاتی لەسەر بكرێ، چونكە چەندین ئیمزای بەرپرسان لەسەر سەرپێچییەكان هەبووە و ئاشكران’’. بەڵام گوتیشی ‘‘تاوەكو ئێستا ئیجرائاتی قانونی نەكراوە بەرامبەر ئەو كارە نایاساییانەی كراون’’.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی پێشمەرگە نەیشاردەوە كە نەسریە بەشێوەیەكی ‘‘خراپ’’ بەكاردەهێنێت ‘‘بۆیە پێشنیازمان كردووە كە لەمەودوا نەسریە نەدرێتە لیواكان بەڵكو راستەوخۆ بدرێتە فەوجەكان، چونكە لیواكان هەندێجار ئەسڵەن نەسریە نادەن بە فەوجەكان’’.
سەبارەت بە پارەی ئازووقەش، ناوبراو گوتی ‘‘بە لیواكانمان گوتووە ناكرێ پارەیەك كە بۆ ئازووقەو خەرجی فەوجەكان تەرخانكراوە، بدرێ بە ئەفسەرێك و پارە ببەخشێ’’.
‘‘نیوە بە نیوە’’
زۆر قسە لەسەر پێشمەرگەی بندیوار دەكرێت لە وەزارەتی پێشمەرگە، ئامر لیوایەك كە بەبیانووی نەبوونی دەسەڵاتی لێدواندان نەیویست ناوی بڵاوبكرێتەوە، گوتی ‘‘راستە پێشمەرگەی بندیوار هەیە، بەڵام ژمارەكە ئەوەندە زۆر نییە كە باسی لێوەدەكرێ’’.
بەڵام گوتی ‘‘پێشمەرگە هەیە سەرتاشە، قەسابە، شۆفێری تەكسییە، بەشێكی مووچەكەی خۆی دەداتە ئامر لیواكە یان ئامر فەوجەكە بەس بۆ ئەوەی دەوام نەكات’’.
سەبارەت بە نەسریەی لیواكان كە لە نێوان ئەفسەران دابەشكراوە، ئەو ئامر لیوایە گوتی ‘‘من نازانم بۆ ئەوەندە تەركیز لەسەر نەسریەی لیواكان كراوە، ئەی بۆ باسی تەندەرەكان و پارەی بەردەستی بەڕێوەبەرە گشتییەكان ناكەن’’.
سەبارەت بە دەوامنەكردنی پێشمەرگە، ئەو ئامر لیوایە گوتی ‘‘ئێستا گەورەترین كێشەی بەردەم ئێمە دەوام نەكردنی پێشمەرگەیە، ناتوانی قسەش بكەی، چونكە شوێن نییە پێشمەرگەی لێ دابنێی’’.

ژمارە 293ی هەفتەنامەی رووداو زیاتری بڵاوكردووەتەوە...